میدیاکانی تورکیا: دۆلاری ساختە لە بازاڕی تورکیا بڵاوبووەتەوە و ناناسرێتەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

میدیا ناوخۆییەکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، دراوی دۆلاری ساختە دۆزراوەتەوە کە دەگوترێت لە دەرەوەی وڵات چاپکراون و لە ناوخۆی وڵاتدا بڵاودەکرێنەوە. بۆ ئەوەش حکومەت کەوتووەتە ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە.
 
کەناڵی CNBC-e رایگەیاندووە، ئامێرەکانی ژماردنی پارە و ئامێرەکانی ATM سۆفتوێرەکانیان بەسەرچووە و نەیانتوانیوە ئەو دراوە ساختەیە دەستنیشان بکەن، ئەمەش بووەتە هۆی راگرتنی کاتیی مامەڵەکان لە نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو.
 
دراوە ساختەکان 50 دۆلاری و 100 دۆلارین و هێشتا بڕەکەی نەزاندراوە.
 
تەلەفزیۆنی NTV بڵاویکردەوە، ئەو دراوە ساختانە لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ئاسیا و باڵکانەوە هێندراونەتە نێو سنووری تورکیاوە.
 
هەفتەی رابردوو هێزە ئەمنییەکانی تورکیا 9 کەسیان دەستگیرکرد بە گومانی ساختەکاریی پارە و دەیانویست پارەی 50 دۆلاریی ساختە بڵاوبکەنەوە.
 
بەرپرسانی تورکیا ئاشکرایان کرد، ئەو نۆ کەسە دۆلارە ساختەکانیان دەخستە نێو ئامێرەکانی ATM و دواتر لیرەیان رادەکێشا.
 
شارەزایان و ئابووریناسانی تورکیا پێیانوایە جیاکردنەوەی دراوە ساختەکان زەحمەتە، چونکە ئامێرەکانی ژماردنی پارە و ATMـەکان نایناسنەوە.
 
دوای ئەو حاڵەتە، ئاڵوگۆڕکارانی دراو لە شارەکانی تورکیا و باکووری کوردستان دەڵێن، کە سۆفتوێری ئامێرەکانی ژماردنی پارەیان ئەپدەیت کردووەتەوە.
 
یوکسەڵ دورموش، ئاڵوگۆڕکاری دراو لە پارێزگای بۆرسا دەڵێت: "ئێستا دراوە ساختەکان ئاڵوگۆڕیان پێدەکرێت و لەنێو بازاڕ دەسووڕێنەوە. بۆیە بەردەوام ئامێرەکانمان ئەپدەیت دەکەینەوە".
 
لە تورکیا چاپکردن و بەکارهێنانی دراوی ساختە [بە ئاگاداری و زانینەوە] سزای زیندانیی 2 بۆ 12 ساڵی لەسەرە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیناری عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق: سبەی پارەی مووچە دەنێردرێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، "بڕیارە سبەی پێنجشەممە وەزارەتى دارایی فیدراڵ پارەى مووچەى مانگى تشرینى یەکەمى مووچەخۆر و فەرمانبەرانی هەرێمى کوردستان بنێرێت و لە هەفتەى داهاتوودا لیستى دابەشکردنى مووچە رابگەیێندرێت."