گومرکی مهاباد: هەناردەمان سێ هیندەی پارە و گەیشتە 19 ملیۆن دۆلار

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

گومرکی شاری مهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە شەش مانگی رابردوودا بایی 19 ملیۆن دۆلار کەلوپەل لە رێگەی گومرکی مهابادەوە هەناردەکراوە کە بەراورد بە پار سێ هیندە زیادیکردووە.
 
ئەحمەد ئەحمەدی، بەڕێوەبەری گومرکی مهاباد رۆژی پێنجشەممە رایگەیاند، لە ماوەی شەش مانگدا واتە لە 21-03-2024 تاوەکو 21-09-2024، بایی زیاتر لە 19 ملیۆن دۆلار کەلوپەل لە رێگەی ئەو گومرکەوە هەناردەکراوە. 
 
ئەحمەد ئەحمەدی گوتی، کەلوپەلەکان هەناردەی عێراق کراون و زۆرترین ئەو کەلوپەلانەی کە لە رێگەی ئەو گومرەکەوە هەناردەکراون بریتین لە "بەرهەمە پترۆکیمیاییەکان، مافوور و تایت." 
 
بەگوتەی ئەحمەدی، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی پار قەبارەی هەناردەکردن لە رێگەی گومرکی مهابادەوە سێ هیندە بەرزبووەتەوە. 
 
ئەمە لە کاتێکدایە ساڵی رابردوو بایی 8 ملیۆن دۆلار کەلوپەل لە رێگەی گومرکی مهابادەوە هەناردەکرابوو.
 
بەڕێوەبەری گومرکی مهاباد هەروەها دەڵێت، لە ماوەی شەش مانگدا بایی نزیکەی 634 هەزار دۆلار کەلوپەلی قاچاخ لە گومرکی مهاباد دەستی بەسەردا گیراوە، کە بەراورد بە پار دوو هێندە و نیو زیادیکردووە. زۆرترین کەلوپەلی قاچاخ کە دەستی بەسەردا گیراوە، موبایل، کەرەستەی ناوماڵ، پارچە یەدەگی ئۆتۆمبێل و بارهەڵگر و ئامێرە کارەباییەکانن.
 
بەڕێوەبەری گومرکی مهاباد هەروەها ئاشکرای کرد، لەو ماوەیەدا هەزار و 99 مۆڵەتی دەرچوونی کاتیی ئۆتۆمبێل لەو گومرکە دەرکراوە، کە بەراورد بە ساڵی رابردوو 33٪ کەمی کردووە. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرگی کتێبەکە

گرووپێکی ئەمریکی - بەریتانی کتێبی لێکۆڵینڤانێکی کورد لە جیهان بڵاودەکاتەوە

لێکۆڵینڤان و توێژەرێکی کورد لە دوو ساڵدا کتێبێکی بەنێونیشانی "کۆدەکانی داینامیکییەتی هایدرۆکاربۆن لە رۆژهەڵاتی دەریای سپی: ئاشکراکردنی وەرچەرخانێکی ناوچەیی" ئامادە دەکات. گرووپی ئیمیراڵد کتێبەکە لە 130 وڵاتی جیهان بڵاودەکاتەوە.