رووداو - سلێمانی
به‌هۆی "پابه‌ندنه‌بوونی به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن"، كارگه‌ی دروستكردنی ئاسنی ئه‌لفا ستیل لە شارۆچکەی بازیانی سلێمانی داده‌خرێت تاوەکو ئه‌و كاته‌ی سه‌رجه‌م رێنماییه‌كان جێبه‌جێده‌كات.
لە راپۆرتێكی لیژنه‌ی باڵای لیژنه هاوبه‌شه‌كان کە بۆ ئاوات محه‌مه‌د، قایمقامیه‌تی سلێمانی به‌رزكراوه‌ته‌وه، هاتووە "له ئه‌نجامی پشكنینی هه‌رسێ لیژنه‌ی ژینگه، سه‌لامه‌تی باڵه‌خانه و سه‌لامه‌تی كرێكار ده‌ركه‌وت كارگه‌ی دروستكردنی شیشی ئه‌لفا ستیل پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن نابێت".
بەگوتەی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی سلێمانی، پێشتر چه‌ند جارێك كارگه‌کە كه‌موكورتییه‌كانی ئاگاداركراوه‌ته‌وه و مۆڵه‌تی بۆ جێبه‌جێكردن و پابه‌ندبوون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كان بۆ دانراوه به‌ڵام به‌رده‌وامبووه له سه‌رپێچیكردن.
له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌ی ژینگه‌دا بۆ كارگهكە چەند کێشەیەک دەستنیشانکراون، لەوانەش نەبوونی یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری ئاوه‌ڕۆ، سكاندرۆ و سۆنه‌ر، كه‌می رووبه‌ری سه‌وزایی دیاریكراو بۆ پرۆژه‌كه و هه‌بوونی دووكه‌ڵێكی زۆر و كۆبوونه‌وه‌ی دووكه‌ڵی فلته‌ره‌كان و بڵاوبوونه‌وه‌ی له‌ناو ساحه‌ی كارگه‌كه.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە، له هۆڵی ئامێره‌كانی كارگه‌ی ئه‌لفا ستیل مه‌رجه‌كانی به‌رگر شارستانی كه‌موكورتیان هه‌بووه وەک نه‌بوونی سیسته‌می فایه‌ر هاوس، سیسته‌می ئه‌له‌رمی مه‌ركه‌زی و كێبڵی كارهباكانی نه‌خراونه‌ته ناو بۆرده‌وه بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی ئه‌و كه‌سانەی له‌وێ كارده‌كه‌ن.
راپۆرته‌كه باسی كه‌موكورتییه‌كانی شوێنی كاركردن و نیشته‌جێبوون و حه‌وانه‌وه‌ی كرێكاره‌كان كردووه وەک "به‌كارنه‌هێنانی جلوبه‌رگ و ده‌مامكی تایبه‌تی كاركردن، نه‌بوونی دكتۆری كورد له كارگه‌كه‌دا و نه‌شیاوی چێشتخانه و شوێنی ئاماده‌كردنی كرێكاره‌كان".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ