نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە 2386 دۆلارە

8 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە دوای بڵاوبوونەوەی ئامارەکانی پەیوەست بە نرخەکانی بەکاربەر لە ئەمریکا، نرخی زێڕ رۆژی هەینی بەڕێژەی 1% بەرزبووەوە.
 
دوای ئەوەی ئامارەکانی پەیوەست بە نرخەکانی بەکاربەر و قەبارەی خەرجیی تاکەکەسی لە ئەمریکا رۆژی هەینی بڵاوبوونەوە و دەرکەوت هەڵاوسان بە ئەگەری زۆرەوە بەرەو خاوبوونەوە دەڕوات، نرخی یەک یۆنسە زێڕ رۆژی هەینی لە 2355 دۆلارەوە بەرزبووەوە بۆ 2386 دۆلار.
 
بەپێی شرۆڤەکاران خاوبوونەوەی هەڵاوسان لە ئەمریکا، بانکی ناوەندیی ئەو وڵاتە هاندەدات کە لە مانگی ئەیلوول بڕیار لەسەر کەمکردنەوەی سوودی بانکی بدات.
 
سەبارەت بە بازاڕی فیزیکی زێڕ، لە هیندستان، حکومەتی ئەو وڵاتە بڕیاری داوە گومرک و باجی سەر هاوردەکردنی زێڕ لابدات و ئەوەش بووەتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی خواست لەسەر کانزای زەرد.
 
(ئیڤرێت میلمان)، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای ( گەینس ویل کۆین)، تایبەت بە بازرگانیی زێڕ، لەو بارەیەوە رایگەیاند، " هەرچەشنە بەرزبوونەوەیەک لە خواستی چین و هیندستان بۆ کڕینی زێڕ، هۆکار دەبێت بۆ بەرزبوونەوەی نرخی کانزای زەرد.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی کاخەزەکە

بانکی ناوەندیی عێراق لەبارەی کاخەزێکی ملیۆن دۆلارییەوە هۆشداری دەدات

ئەو پارەیەی بڵاوکراوەتەوە، وەکو بانکی ناوەندی دەڵێت، "کاخەزێکی یادگارییە و لە بازاڕەکانی نەختی جیهان نەخراوەتەڕوو، تەنیا لەلایەن کۆمەڵەی ملیۆنێرەکانی ئەمریکاوە دەرکراوە، لەلایەن بانکی فیدراڵیی ئەمریکاوە دەرنەچووە و هیچ بەهایەکی دارایی نییە، تەنیا بۆ دیاری بەکاردەهێنرێت."