عێراق لە مانگی شوباتدا زیاتر لە 95 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە

27-03-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە مانگى شوباتدا وەزارەتى نەوتى عێراق زیاتر لە 95 ملیۆن بەرمیل نەوتى فرۆشتووە، کە نزیکەى 900 هەزار بەرمیل نەوتى کەرکووک و نەینەوا بووە.
 
رۆژی پێنجشەممە 27ـی ئادارى 2025، وەزارەتى نەوتى عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئامارى فرۆشى نەوتى لە رێگەى کۆمپانیاى بە بازاڕکردنى نەوت (سۆمۆ) بۆ مانگی رابردوو بڵاوکردەوە.
 
بەگوێرەى ئامارەکە لە مانگى شوباتى رابردوودا 95 ملیۆن و 148 هەزار و 167 بەرمیل نەوت هەناردە کراوە، کە رۆژانە 3.3 بەرمیل نەوت بووە .
 
لەو بڕە نەوتە 94 ملیۆن و 375 هەزار و 12 بەرمیل لە کێڵگەکانى ناوەڕاست و باشوورەوە هەناردە کراوە. هەروەها هەناردەى نەوت بۆ ئوردن لە رێگەى کەرکووک 419 هەزار و 846 بەرمیل بووە و لە کێڵگەى گەیارەى نەینەواوە 353 هەزار و 309 بەرمیل هەناردە کراوە. 
 
نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت لە ماوەى مانگى شوباتى رابردوودا 70 بۆ 72 دۆلار بووە، بەڵام نەوتى عێراق بە کەمتر لەو نرخە دەفرۆشرێت. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەشتییەکی نەوتهەڵگری ڤەنزوێلا. وێنە: Reuters

یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە نزیکەی 61 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

رۆژی هەینی لە کاتی داخستنی بازاڕەکاندا نرخی نەوت زیاتر دابەزی بەجۆرێک نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 16 سەنت دابەزی و یەک بەرمیلی بە 61 دۆلار و 12 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.