نرخی ئۆنسەیەک زێڕ نزیکەی 20 دۆلار بەرزبووەوە

27-03-2025
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

نرخی یەک ئۆنسە زێڕ ئەمڕۆ پێنجشەممە نزیکەی 20 دۆلار بەرزبووەوە و بە 3031 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
 
نیگەرانی لە جێبەجێکردنی پێناسە گومرکییەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەسەر هاوبەشە بازرگانییەکانی، خواستی بۆ کڕینی زێڕ بەرزکردووەتەوە.
 
گۆڵدمان ساکس، یەکێک لە گەورەترین بانکەکانی جیهان رۆژی چوارشەممە پێشبینییەکانی بۆ نرخی زێڕ تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ لە 3100 دۆلارەوە بەرزکردەوە بۆ 3300 دۆلار.
 
ئەو بانکە گەورە ئەمریکییە هۆکارەکانی بەرزکردنەوەی پێشبینییەکانی بۆ نرخی زێڕ بۆ زیادبوونی کڕینی زێڕ لەلایەن سندووقەکانی وەبەرهێنانن و بانکە ناوەندییەکان گەڕاندووەتەوە.
 
پێشتر بانکی گۆڵدمان ساکس پێشبینی کردبوو نرخی زێڕ لەنێوان 3100 تاوەکو 3300 دۆلار تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ مامەڵەی پێوەبکرێت، بەڵام بانکەکە رۆژی چوارشەممە پێشبینییەکانی بۆ بازنەی نرخی زێڕ تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ گۆڕیوە بۆ 3250 تاوەکو 3520 دۆلار.
 
بەپیی گۆڵدمان ساکس، لە ماوەی سێ تاوەکو 6 ساڵی داهاتوودا، خواستی بانکە ناوەندییەکان بەتایبەتی بانکە ئاسیاییەکان بۆ کڕینی زێڕ بەرزدەبێتەوە.
 
سەپاندنی پێناسە گومرکییەکانی ئەمریکا لەسەر هاوبەشە بازرگانییەکانی بەپێی گۆڵدمان ساکس، بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی بانکە ناوەندییەکان مانگانە کڕینی زێڕ لە 50 تۆنەوە بەرزبکەنەوە بۆ 70 تۆن.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 کێڵگەی نەوتیی تاوکێ لە سنووری پارێزگای دهۆک. وێنە: DNO

گەنەل ئینێرجی: سەرەڕای ئاستەنگییەکان، پار بەرهەمهێنانی نەوت 60٪ زیادیکردووە

سەرەڕای ئەو ئاستەنگانەی ھەن لە ھەرێمی کوردستان بۆ ھەناردەکردن، راپۆرتی ساڵی 2024ـی کۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی ئاماژە بە گەشەسەندنێکی بەھێز لە بەرھەمھێنان و زیادبوونی نەختینە دەکات. کۆمپانیاکە ئاماژەی بە چەند ژمارەیەکی سەرەکی داوە و جەختی لە خۆڕاگریی خۆی و بەھای ئابووریی کارەکانی لە هەرێمی کوردستان کردووەتەوە.