ئەمریکا بۆ رووداو: داوامان لە تورکیا و عێراق کردووە بەردەوامی بە هەناردەکردنی نەوت بدەن

27-03-2023
دیار کوردە @diyarkurda
پرسیار و وەڵامی دیار کوردە، بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداو لە واشنتن لەگەڵ ڤێدانت پاتێل، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا
پرسیار و وەڵامی دیار کوردە، بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداو لە واشنتن لەگەڵ ڤێدانت پاتێل، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی راگرتنی هەناردەی نەوتی کوردستان رایدەگەیێنێت، داوایان لە حکومەتەکانی تورکیا و عێراق کردووە بەردەوامی بە هەناردەکردنی نەوت بدەن لە رێگەی بۆریی نەوتی نێوان عێراق و تورکیاوە. دەشڵێت: "پەکخستنی هەناردەکردنی وزە، سوود بە هیچ لایەنێک ناگەیێنێت."
 
ڤێدانت پاتێل، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیاری رووداودا لەبارەی ئەو پرسە ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێمە لەوەش تێدەگەین کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆدایە لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ ئەوەی بگەنە ئەنجامێک. وەکو ئەوەی لە مانگی شوباتدا باس کرا، عێراق و ئەمریکا کۆمیسیۆنێکیان لە واشنتن پێکهێناوە، بەرپرسانی ئەمریکا داوا لە بەرپرسانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەن کێشەی بودجە و هایدرۆکارۆبۆن چارەسەر بکەن تاوەکو سوود بە عێراقییەکان بگەیێنن."
 
لەبارەی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: "عێراق و هەرێمی کوردستان هاوپەیمانی ستراتیجی ئێمەن. ئێمە بەرپرسیارێتییەکی درێژخایەنمان بۆ ئەم هەرێمە هەیە."
 
پاتێل دەڵێت: مانگی تەممووزی 2021، دیالۆگێکی ستراتیژی لەنێوان نوێنەرانی ئەمریکا و عێراق بەڕێوەچوو و باس لە پەرەدان بە ستراتیژی داهاتووی هەردوولا کراوە، "نەک تەنیا لە رووی ئاسایشەوە بەڵکو لە رووی ئابووری، کولتووری، پەروەردە، ژینگە و تەندروستیش."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەمڕۆ نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بەڕیژەی 0.3٪ بەرزبووەوە

چوار رۆژە نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە؛ یەک ئۆنسە بە 2667 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا

نرخی زێڕ بۆ ماوەی چوار رۆژە بەردەوامە لە بەرزبووەنەوە، فراوانبوونی زیاتری جەنگی نێوان ئۆکراینا و رووسیا، خواستی لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە بۆ کڕینی کانزای زەرد زیادکردووە.