لە تورکیا و باکووری کوردستان زیاتر لە 20 ملیۆن کەس قەرزاری حکومەتن

26-11-2022
ماشەڵڵا دەکاک
ماشەڵڵا دەکاک
دیمەنێکی شاری ئامەد
دیمەنێکی شاری ئامەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی قەیرانی ئابووریی تورکیاوە، تاوەکو دێت باری سەرشانی خەڵک قورستر دەبێت. بەگوێرەی ئامارێک کە پەرلەمانتارێکی جەهەپە بڵاویکردووەتەوە، زیاتر لە 20 ملیۆن کەس لە تورکیا و باکووری کوردستان قەرزاری حکومەتن و هەندێکیان رووبەڕووی لێپێچینەوەش بوونەتەوە.
 
تەنیا ئەمساڵ لە تورکیا و باکووری کوردستان یەک ملیۆن و 66 هەزار کەس بەهۆی نەدانی قەرزی حکومەتەوە رووبەڕووی یاسا کراونەتەوە. بەراورد بە پار، ژمارەی ئەو کەسانەی کە نەیانتوانیوە قەرزەکانیان بدەنەوە و رووبەڕووی یاسا کراونەتەوە، 83٪ زیادیکردووە.
 
زۆزان یاشیل، پارێزەر بە رووداوی گوت، ساڵی رابردوو 50 هەزار کەس بەهۆی نەدانی قەرزەکانیانەوە رووبەڕووی یاسا کرابوونەوە، بەڵام ئەمساڵ رێژەکە بۆ 110 هەزار کەس بەرزبووەتەوە. گوتیشی، هۆکاری ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆئەوەی کە خەڵك ناتوانن قەرزەکانیان بدەنەوە.
 
بەشێک لەو هاووڵاتییانەی کە ناتوانن قەرزەکانیان بدەنەوە و خاوەنی ئۆتۆمبێلن، روو لە پێشانگەکانی ئۆتۆمبێل دەکەن بۆئەوەی ئۆتۆمبێلەکانیان بفرۆشن، چونکە ئەگەر ئەوە نەکەن، ئەوە لە رێگەی یاساوە دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکانیان دەگیرێت.
 
تەحسین ئۆنال، خاوەنی پێشانگەی ئۆتۆمبێل باسی لەوە کرد، خەڵک دەیانەوێت ئەوەی هەیانە بیفرۆشن، ئەوەی کە زوو دەفرۆشرێت ئۆتۆمبێلە. ئەوەش وەک خۆیان دەڵێن، بەهۆی ئەو قەرزەیە کە لەسەریان کەڵەکە بووە.
 
بەگوێرەی ئەو راپۆرتانەی کە ئاشکرا کراون، رێژەی ئەو دۆسیانەی کە بەهۆی نەدانی قەرزەوە تۆمارکراون، بەراورد بە 20 ساڵی رابردوو 300٪ زیادیکردووە. حکومەت بۆئەوەی قەزری خۆی لای هاووڵاتییان وەربگرێتەوە، لە چارەسەرێکی نوێ دەگەڕێت، بۆیە پێش 10 رۆژ یاسایەکی نوێی دەرکرد و بەپێی ئەو یاسایەش، لە بەشێک لە قەرزی خەڵک خۆش دەبێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆرییەکی نەوت لە هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

ئەندامێکی لیژنەی نەوت و گاز: هەولێر و بەغدا لەسەر دۆسیەی نەوت رێککەوتوون، بەڵام جێبەجێکردنی ناڕوونە

هەولێر و بەغدا تایبەت بە دۆسیەی نەوت لیژنەیەکی هاوبەشیان پێکهێناوە. ئەندامێکی لیژنەی نەوت، گاز و سامانە سرووشتییەکان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، هەردوولا لەسەر دۆسیەی نەوت رێککەوتوون، بەڵام پرۆسەی جێبەجێکردنەکەی ناڕوونە. سەرۆک فراکسیۆنێکی کوردستانیش پێیوایە، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان پێویستی بە هەموارکردنەوەی یاسای بودجەیە.