مانگی رابردوو داهاتی نەوتی عێراق 7.6 ملیار دۆلار بووە

26-11-2021
ئاسۆ فیشەگی
نیشانەکردن نەوتی عێراق
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرای کرد، لە مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵدا زیاتر لە 96 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاویان هەناردە کردووە و داهاتی ئەو نەوتەش زیاتر لە 7.6 ملیار دۆلار بووە.
 
وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیێندراوێکدا سەبارەت بە بڕی نەوتی خاوی هەناردەکراوی مانگی رابردوو، رایگەیاند: "بەپێی ئامارە کۆتاییەکانی کۆمپانیای فرۆشتنی نەوتی خاوی عێراق - سۆمۆ، بڕی نەوتی خاوی هەناردەکراو لە مانگی ئۆکتۆبەری رابردوودا گەیشتە 96 ملیۆن و 708 هەزار و 660 بەرمیل نەوت؛ داهاتی ئەو نەوتەش گەیشتە 7 ملیار و 666 ملیۆن و 495 هەزار دۆلار".
 
وەزارەتی نەوتی عێراق راشیگەیاند: "تێکڕای نەوتی خاوی هەناردەکراو لە کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق لە مانگی رابردوودا گەیشتە 93 ملیۆن و 386 هەزار و 975 بەرمیل؛ هاوکات هەناردەی نەوتی خاو لە کێڵگەکانی کەرکووکەوە بۆ بەندەری جەیهان گەیشتە 3 ملیۆن و 11 هەزار و 917 بەرمیل".
 
وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکراشی کرد: "هەر بەرمیلێکی نەوتی خاوی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی ئۆکتۆبەری رابردوودا بە 79.274 دۆلار فرۆشراوە".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیناری عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

سەرچاوەیەک بۆ رووداو: کێشەى مووچەى وەزارەتى کارەبا و پەرلەمان چارەسەرکراوە

سەرچاوەیەک بە رووداوی گوت، کێشەى مووچەى وەزارەتى کارەبا و پەرلەمانى کوردستان چارەسەرکراوە و بڕیارە کۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتاى هەفتەى داهاتوو وەزارەتى دارایی عێراق پارەی مووچەیان بۆ بنێرێت.