قوباد تاڵەبانی: رۆژانە هەنگاو بە هەنگاو بەرەو چارەسەری کێشەی مووچە دەڕۆین

16 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی کێشەکانی مووچە رایگەیاند، "بەربەست و تێبینی و رێگری هەن، بەڵام رۆژانە هەنگاو بە هەنگاو بەرەو چارەسەر دەڕۆین".
 
رۆژی پێنجشەممە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕینەوە رایگەیاند، ئەو شاندەی لیژنەی دارایی کە چەند رۆژێکە لە هەولێرە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەیە و درێژەپێدەری ئەو هەوڵانەیە کە لەنێوان هەردوو حکومەت بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە دەدرێن.
 
لەبارەی سەرژمێریش دەڵێت، پرۆسەیەکی "چارەنووسسازە" و هەردوو وەزارەتەکانی پلاندانانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی پرۆسەکە بۆ گەشەپێدان بێت "نەک بۆ مەرامی سیاسی".
 
ئەمڕۆ عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە رووداوی گوت، ئەم ساڵ ساڵی کۆتایی کێشە داراییەکان دەبێت، گفتوگۆی جدییان لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە.
 
سەرۆکی لیژنەکە باسی لەوەشکرد، "دواکەوتنی مووچە لە هەرێمی کوردستان و عێراق رەتدەکەینەوە، هەرچەندە لە عێراقیش هەندێجار مووچە دوادەکەوێت، بەڵام زۆر نییە." 
 
گوتیشی حکومەتی فیدراڵی بۆ ئەو دواکەوتنە بیانووی خۆی هەیە، "ئێمە بەدواداچوون بۆ بیانووەکانیان و هۆکاری دواکەوتنەکە دەکەین." 
 
شەوی سێشەممە شاندی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق گەیشتە هەولێر. لەگەڵ بەڕێکەوتنی بۆ هەرێمی کوردستان لیژنەکە لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، شاندەکە چەندین دۆسیە تاوتوێ دەکات کە پەیوەستن بە داهات و خەرجی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەجێکردنی مووچە، گومرگ، باج، بەئەلیکترۆنیکردنی دەروازە سنوورییەکان و رادەی پابەندبوون بە بەندەکانی بودجەی فیدراڵی ساڵانی (2023- 2025).
 
دوێنێ شاندەکە لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.
 
بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لە کۆبوونەوەکەدا بە ئەندامانی لیژنەکەی راگەیاندووە: "مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نابێت بە سیاسی بکرێت و وەکو کارتی گوشار بەکاربهێنرێت."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی زێر دووبارە ئاراستەی بەرزبوونەوەی گرتەبەر و بەرزبووەوە بۆ زیاتر لە 2660 دۆلار

ئەم ساڵ نرخی زێڕ 29% بەرزبووەتەوە

دوای ئەوەی نرخی زێڕ پێش نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی و توانی ئاستی 2670 دۆلار بەدەست بهێنێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە بە باشی پارێزگاری لە ئاستە بەرزەکانی کردووە و یەک ئۆنسە بە 2660 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.