ئەم ساڵ نرخی زێڕ 29% بەرزبووەتەوە

17 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دوای ئەوەی نرخی زێڕ پێش نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی و توانی ئاستی 2670 دۆلار بەدەست بهێنێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە بە باشی پارێزگاری لە ئاستە بەرزەکانی کردووە و یەک ئۆنسە بە 2660 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
دوای نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئەمریکا، بەهای دۆلار و سوودی سەر قەواڵە داراییەکانی ئەمریکا بەرزبوونەوە و ئەوەش رێگری کرد لە بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی کانزای زەرد. نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە دوای نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە دابەزی بۆ 2650 دۆلار.
 
لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی زێر دووبارە ئاراستەی بەرزبوونەوەی گرتەبەر و بەرزبووەوە بۆ زیاتر لە 2660 دۆلار.
 
بەپێی راپرسییەکان، بانکی ناوەندیی ئەمریکا بە ئەگەری زۆرەوە تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ سوودی بانکی بەڕێژەی 0.5٪ـی دیکە دادەبەزێنێت، ئەوەش بووەتە هۆکار کە بازرگانانی زێڕ گرەو لەسەر بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی زێڕ بکەن.
 
لەڕووی تەکنیکییەوە، نرخی زێڕ ئەگەر لەو جمووجۆڵەی ئێستا بەردەوام بێت، دەتوانێت ئەمڕۆ نزیک بێتەوە لە ئاستی 2700 دۆلار.
 
کەمکردنەوەی سوودی بانکی لەلایەن بانکە ناوەندییەکان، نرخی زێڕی لە ئەم ساڵدا تاوەکو ئێستا بەڕیژەی 29٪ بەرزکردووەتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیناری عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

سێ کێشە لەبەردەم ناردنی تەواوی مووچەی مانگی هەشتن

بۆ مووچەی مانگی هەشت، حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی 243 ملیار دینار دەکات بۆ ئەوەی ئەو کورتهێنانەی هەیە پڕی بکاتەوە. رووداو زانیویەتی ناردنی ئەو بەشە پارەیەی ماوە بۆ تەواوکردنی مووچە، سێ کێشەی بۆ دروستبووە.