یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە کەمتر لە 74 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

23 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوت هێندە گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە. کەمبوونەوەی قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لە ئەمریکا، کەمیی خواستی لەلایەن چینەوە هاوسەنگ کردووە.
 
لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور 9 سەنت بەرزبووەوە و بە 73 دۆلار و 55 سەنت مامەڵەی پێودەکرێت. نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش چوار سەنت بەرزبووەوە و بە 69 دۆلار و 73 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
نرخی نەوت رۆژی چوارشەممە بەڕێژەی 2٪ دابەزی بەهۆی گەڕانەوەی بەشێک لە بەرهەمهێنانی نەوتی لیبیا و کەمبوونەوەی خواست لەلایەن چین، گەورەترین هاوردەکاری نەوتی خاو لە جیهاندا.
 
(کاپیتال ئیکۆنۆمیکس)، ناوندێکی لێکۆڵینەوەی سەربەخۆیە و  پێگەکەی لە لەندەنە، دەڵێت: "هەرچەندە هاندانە ئابوورییەکانی چین، نرخی زۆربەی کاڵا و کانزاکانی بەرزکردووەتەوە، بەڵام سەبارەت بە نەوت هیچ روون نییە کە هاندانەکان چۆن کاریگەری لەسەر خواستی چین بۆ نەوتی خاو بەجێ دەهێڵێن".
 
بازاڕی نەوت هەروەها لە ژێر گوشاری گەڕانەوەی نەوتی لیبیایە دوای ئەوەی دوو لایەنی نەیار لەو وڵاتە رێککەوتوون لەسەر دانانی سەرۆکێکی نوێ بۆ بانکی ناوەندی و کردنەوەی کێڵگە نەوتییەکان.
 
بانکی ئۆستراڵیی نیوزلاندی لە یاداشتێکدا بۆ وەبەرهێنەران دەڵێت، بازاڕی نەوت هێندە کاریگەریی گەورەی بە بەرزبوونەوەی خواست لەلایەن ئەمریکاوە پێشان نەداوە.
 
کارگێڕیی زانیاریی وزەی ئەمریکاش رایگەیاند، هەفتەی رابردوو قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لەو وڵاتە 4.5 ملیۆن بەرمیل دابەزیوە بۆ 413 ملیۆن بەرمیل کە زۆر زیاتر بووە لەو بڕەی کە پێشبینیکرابوو.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیناری عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

سێ کێشە لەبەردەم ناردنی تەواوی مووچەی مانگی هەشتن

بۆ مووچەی مانگی هەشت، حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی 243 ملیار دینار دەکات بۆ ئەوەی ئەو کورتهێنانەی هەیە پڕی بکاتەوە. رووداو زانیویەتی ناردنی ئەو بەشە پارەیەی ماوە بۆ تەواوکردنی مووچە، سێ کێشەی بۆ دروستبووە.