ئەمڕۆ یەک دۆلار لە تورکیا بە 18.20 لیرە مامەڵەی پێوەکرا

26-08-2022
هەوار ئیسماعیل
A+ A-

رووداو - هەولێر

بەهای دراوی نیشتمانیی تورکیا لە بەرامبەر دۆلار و دراوە بیانییەکانی دیکە نزمترین ئاستی لە 2022 دا تۆمارکرد. 
 
ئەمڕۆ هەینی 26ی ئابی 2022، دوای کردنەوەی بۆرسەکانی تورکیا یەک دۆلاری ئەمریکی بە 18.18 لیرە مامەڵەی پێوەکرا، دواتر بەهای لیرە زیاتر دابەزی و یەک دۆلار بە 18.20 لیرە مامەڵەی پێوەکرا. 
 
هەفتەی رابردوو دوای ئەوەی بانکی ناوەندیی تورکیا رێژی سوودی بانکی لە 14٪ بۆ 13٪ کەمکردەوە، بۆ یەکەمین جار لە ساڵی 2021ـەوە بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر بە دۆلار بۆ سەرووی 18 لیرە دابەزی و یەک دۆلاری ئەمریکی بە 18.10 مامەڵەی پێوەکرا. دوای کەمکردنەوەی سوودی بانکی لە تورکیا بە رێژەی 1٪، لیرە 1.14٪ـی بەهای لەدەستداوە. 
 
لە سەرەتای مانگی ئایاری ئەمساڵ لە تورکیا بەهۆی نیگەرانییەکان لە داتەپینی ئابووری، هەروەها رێژەی سوود و سیاسەتی ئاڵوگۆڕی دراو، هەڵاوسانی بەرز و ترس لە پاشەکشەی ئابووریی جیهانی، بەهای دراوی نیشتمانیی تورکیا لە بەرامبەر دۆلار و دراوە بیانییەکانی دیکە لە دابەزیندایە.
 
لە کۆتایی مانگی نیسانی ئەمساڵەوە لیرەی تورکی بە رێژەی 18.25٪ بەهای لەدەستداوە، لە سەرەتای ساڵیشەوە 27.5٪ و لە ساڵی رابردووشدا 54% بەهای لەدەستداوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی رێکخراوی بازرگانیی جیهانی لە جنێڤ. وێنە: AFP

عێراق تاوتوێی بەئەندامبوون لە رێکخراوی بازرگانیی جیهانی دەکات

دوای زیاتر لە 16 ساڵ راوەستان، عێراق دانوستاندنەکانی بۆ بەئەندامبوون لە رێکخراوی بازرگانیی جیهانی دەستپێدەکاتەوە. بەڕێوەبەی گشتی پەیوەندییەکانی بازرگانیی دەرەکی لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت: خۆیان بۆ کۆبوونەوەی سێیەم لەگەڵ تیمی تایبەت بۆ بەئەندامبوونی عێراق ئامادە دەکەن.