هێرشی حووسییەکان لە گەرووی بابولمەندەب نرخی نەوتی بەرزکردەوە

رووداو - هەولێر

حووسییەکانی یەمەن هێرشیانکردە سەر دوو بارهەڵگریی نەوتی سعودیە کە بە گەرووی بابولمەندەب تێپەڕدەبوون، ئەوەش بووە هۆی بەرزکردنەوەی نرخی نەوت.

خالد فالح، وەزیری وزەی سعودیە رایگەیاند، وڵاتەکەی بەشێوەیەکی کاتیی هەموو بارهەڵگرەکانی رادەگرێت کە بەو گەرووی بابولمەندەب تێپەڕدەبن، ئەوەش لەپێناو پاراستنی ئاسایشی ئەو کەشتییانەی نەوت دەگوازنەوە.

ئەو هێرشەی سەر گەرووی بابولمەندەب نرخی نەوتی لە بازاڕەکاندا بەرزکردەوە. سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکاندا یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 74 دۆلار و 31 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، نەوتی خاوی تەکساسیش بە 69 دۆلار و 33 سەنت فرۆشرا.

گەرووی بابولمەندەب دەکەوێتە نێوان دەریای سوور و زەریای هێمن. رۆژانە سێ ملیۆن و 200 هەزار بەرمیل نەوتی پێدا تێپەڕدەبێت.