یەکەم رۆژی جەژن هاتووچۆی بازرگانی لە سێ دەروازەی نێودەوڵەتی رادەگیرێت

26-06-2023
نازەنین گۆران
نیشانەکردن دەروازەی نێودەوڵەتی جەژن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا هاتووچۆی بازرگانی لە دەوازە نێودەوڵەتییەکانی پەروێزخان، باشماخ و حاجی ئۆمەران رادەگیرێت. 
 
مەریوان کەریم، گوتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ ئەمڕۆ (دووشەممە، 26-6-2023) بە رووداوی گوت، لە یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا هاتووچۆی بازرگانی و کاروباری گومرگی لە دەروازەی باشماخ بۆ ماوەی 24 کاژێر رادەگیرێت و لە دووەم رۆژی جەژندا هاتووچۆ ئاسایی دەبێتەوە. 
 
لەبارەی هاتووچۆی گەشتیاری گوتەبێژی دەروازەی باشماخ گوتی، 24 کاژێر هەیە و لە هیچ بۆنە و پشوویەکدا راناگیرێت. 
 
سیروان حوسێن، گوتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران بە رووداوی گوت، "هەموو ساڵێک یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان، قوربان و نەورۆز دەبێتە پشوو و هاتووچۆی بازرگانی رادەگیرێت، بەڵام زۆرجار یەکەم رۆژی جەژنی ئێمە لەگەڵ ئێران پێکەوە نابێت بەتایبەتی جەژنی قوربان و رەمەزان بۆیە ئەگەر وەکو یەکدی نەبوو، ئەوە یەکەم رۆژ و دووەم رۆژیش پشوو دەبێت".
 
عەباس ئیسماعیل، سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "هەموو ساڵێک یەکەم رۆژی جەژن هاتووچۆی بارزگانی رادەگیرێت، ئێمە وەکو حکومەت رایناگرین، بەڵکو خۆی لەو رۆژەدا هاتووچۆ نابێت و دوای 24 کاژێر هاتووچۆ ئاسایی دەبێتەوە، بەڵام هاتووچۆی گەشتیاری هەر بەردەوام دەبێت".
 
رۆژی یەکشەممە، 18ـی حوزەیرانی 2023، لیژنەی بینینی مانگی سعودیە مانگی زیلحیجەی بینی و بەو پێیەش رۆژی 27ـی حوزەیران کە سێشەممەی داهاتوو دەکات، دەبێتە رۆژی عەرەفە و رۆژی چوارشەممە 28ـی حوزەیران دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

مەسرور بارزانی دەڵێت وەستانی هەناردەی نەوت بووەتە هۆی دواکەوتنی مووچە

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، وەستانی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان و کەرکووک لە رێگەی بۆریی نەوتی عێراق – تورکیا، 20 ملیار دۆلار زیانی بە داهاتی هەرێمی کوردستان و عێراق گەیاندووە.