رووداو دیجیتاڵ
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، بودجەی پارێزگاکانی عێراق کەمیکردووە، بەڵام پشکی هەرێمی کوردستان زیادیکردووە. ئەندامێکی دیکەی لیژنەکە دەڵێت، زانیارییەکە راست نییە.
مستەفا سەند، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق خشتەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، ئەم ساڵ پشکی هەموو پارێزگاکان بەراورد بە ساڵی رابردوو کەمی کردووە، تەنیا پشکی هەرێمی کوردستان نەبێت کە لە 2023دا دوو تریلیۆن و 857 ملیار و 370 ملیۆن دینار بوو، بەڵام لە ساڵی 2024دا دەبێتە چوار تریلیۆن و 954 ملیار و 240 ملیۆن و 172 هەزار دینار.
رۆژی یەکشەممە 26-05-2024 جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە رووداوی گوت، ئەو پشکەی کە لە پارێزگاکان کەمکراوەتەوە، خراوەتە سەر پشکی وەزارەتەکان بۆئەوەی وەزارەتەکان لەو پارێزگایانە پرۆژەی پێ جێبەجێ بکەن.
جەمال کۆچەر گوتیشی، پشکی هەرێمی کوردستان بە یەک پاکێج دانراوە، بەڵام لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق بەشی پارێزگاکان خراوەتە سەر وەزارەتەکان و وەزارەتەکان پڕۆژە لە پارێزگاکان ئەنجام دەدەن.
بودجەی پارێزگاکان
(2023-2024)
بەسرە
2023: دوو ترلیۆن و 896 ملیار دینار
2024: 852ملیار و 350 ملیۆن دینار
بەغدا
2023: یەک تریلیۆن و 156 ملیار دینار
2024: 753 ملیار و 66 ملیۆن دینار
نەینەوا
2023: 678 ملیار و 835 ملیۆن
2024: 202 ملیار و 196 ملیۆن
زیقار
2023: 486 ملیار و 170 ملیۆن دینار
2024: 143 ملیار و 941 ملیۆن
دیالە
2023: 432 ملیار و 197 ملیۆن دینار
2024: 76 ملیار و 785 ملیۆن دینار
بابل
2023: 626 ملیار و 943 ملیۆن دینار
2024: 274 ملیار و 867 ملیۆن دینار
ئەنبار
2023: 492 ملیار و 854 ملیۆن دینار
2024: 78 ملیار و 54 ملیۆن دینار
میسان
2023: 540 ملیار و 790 ملیۆن دینار
2024: 180 ملیار و 994 ملیۆن دینار
واست
2023: 406 ملیار و 623 ملیۆن
2024: 83 ملیار و 416 ملیۆن دینار
نەجەف
2023: 353 ملیار و 817 ملیۆن دینار
2024: 62 ملیار و61 ملیۆن دینار
دیوانییە
2023: 347 ملیار و 85 ملیۆن دینار
2024: 78 ملیار و 872 ملیۆن دینار
موسەننا
2023: 318 ملیار و 584 ملیۆن دینار
2024: 54 ملیار و 334 ملیۆن دینار
کەربەلا
2023: 429 ملیار و 779 ملیۆن دینار
2024: 63 ملیار و 460 ملیۆن دینار
سەلاحەدین
2023: 433 ملیار و 626 ملیۆن دینار
2024: 82 ملیار و 587 ملیۆن دینار
هەرێمی کوردستان
2023: 2 ترلیۆن و 857 ملیار و 370 ملیۆن دینار
2024: 4 تریلیۆن و 954 ملیار و 240 ملیۆن و 172 هەزار
بودجە ساڵی رابردوو 199 تریلیۆن دینار بوو، بەڵام لە خشتەی بودجەی 2024 خەرجیی ئەم ساڵ (بودجە) بە 211 تریلیۆن و 861 مليار و 312 مليۆن و 504 هەزار دينار دانراوە، لە کاتێکدا داهاتى پێشبینیکراو 147 تریلیۆن و 836 هەزار و 655 ملیۆن و 889 هەزار دینارە.
داهاتى خەمڵێندراو لە بودجەى 2024 گەیشتووەتە 144 تریلیۆن و 336 ملیار دینار؛ پشکى هەرێمى کوردستان زیاتر لە 20 تریلیۆن دینارە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ