رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دابەشکردنی مووچە لە سنووری سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین دەڵێ "جیاکاری کراوە و کەسی بەرپرس لەو جیاکارییەش رووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێتەوە".
لە چەند رۆژی رابردوودا لەکاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاداری فەرمانبەران و خانەنشینان لە چەند بانکێکی سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین، جیاکاری لە دابەشکردنی مووچە کراوە و، "بەپێی زۆری و کەمی مووچە و پلەکانیان، کاتی دابەشکردنی مووچەیان بۆ دیاری کراوە".
لە راگەیەندراوەکەی ئەمڕۆ (چوارشەممە، 26ـی نیسانی 2023)ـیدا، وەزارەتی دارایی و ئابووری بە دوو خاڵ روونکردنەوەی لەبارەی کێشەکەوە داوە و دەڵێ:
1 - ئەوەی کراوە کاری سەربەخۆی بانکی ناوەندی هەرێم / سلێمانی بووە و بەهیچ جۆرێک وەزارەتی دارایی لێی بەرپرس نییە و بڕیاردەری ئەو کارە، رووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێتەوە.
2 - دابەشکردنی مووچە بەپێی خشتەی راگەیەنراو دەبێت، کە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە لە پەیجی فەرمیمان بڵاودەکرێتەوە، هەروەکو لەڕابردوو پەیڕەو کراوە. جگە لە وەزارەت کەس مافی دەستکاری و گۆڕانکاری لە خشتەکەدا نییە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ