زیادکردنی باجی هاتووچۆ بازاڕی ئۆتۆمبێلە بێ بەڵگەنامەکانی گەرمکردووە

رووداو- رانیە

زیادبوونی باج لەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانەی بەڵگەنامەی سەرەتاییان هەیە لەکاتی گواستنەوەی خاوەنداریەتییەکەیان، لەنێو پێشانگاکاندا بازاڕی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی ئاڕم و بێ بەڵگەنامەی سەرەتایی گەرم کردووە. 


دەگوترێت لەنێو پێشانگاکاندا، رێژەی فرۆشتنی ئەم ئۆتۆمبێلانە 1 بەرامبەر بە 20 ئۆتۆمبێلە، وەزارەتی ناوخۆش بڕیاریداوە، لەمەودوا دەست بەسەر ئەم ئۆتۆمبێلانەدا بگرێت و خاوەنەکەشی بە بڕی 1 ملیۆن دینار، سزا بدات.

زیادبوونی باج لەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانەی بەڵگەنامەی سەرەتاییان هەیە  لەکاتی گواستنەوەی خاوەندارییەتییەکەیان، لەنێو پێشانگاکاندا بازاڕی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی ئارم و بێ بەڵگەنامەی سەرەتایی گەرم کردووە. 

حەمید سەلیم مامەڵەچی فرۆشتنی ئۆتۆمبیل دەڵێت "ئۆتۆمبێلی رەقم دەبێت بەناو بکرێت و ئەویش کۆمەڵێک باجی لەسەر دانراوە، بۆیە خەڵک دێت ئۆتۆمبێلی ئاڕم دەکرێت و پارەیەکی باشتری بۆ 
دەگەرێتەوە"

هەرچەندە نرخی ئۆتۆمبێلی ئاڕم و بێ بەڵگە نامەی سەرەتایی گران بووە، بەڵام لە نێو پێشانگاکاندا تا ئۆتۆمبێلێکی بەبەڵگە نامەی سەرەتایی دەفرۆشرێت 20 تۆتۆمبێلی ئاڕم و بێ بەڵگەنامەی سەرەتایی دەفرۆشرێن.

هەژار سەبری مامەڵەچی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دەڵێت"ئۆتۆمبێلی ئاڕم و بێ بەڵگەنامەی سەرەتایی هەزار دۆلار گرانتر بووە لەجاران، بەڵام خەڵکی دەلێت ئەگەر بە گرانتریش بیکرین باشترە و پارەی سزای کامێرا نادەین بە حکومەت"

بەپێی دوایین بڕیار کە وەزارەتی ناوخۆ دەریکردووە، دەبێت مەفرەزەکانی پۆلیسی هاتوچۆ دەست بەسەر ئۆتۆمبێلی بێ بەڵگەنامەی سەرەتایی بگرن و خاوەنەکەشی بە بڕی یەک ملیۆن دینار سزا بدەن.

خۆشناو حەسەن گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی راپەڕین دەڵێت"ماوەیەکی دیکە دەستدەکەین بە زیادکردنی مەفرەزەکانمان بۆ ئەوەی بتوانین ئیجرائاتی پێویست لەگەڵ خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانە 
بکەین و دەستیان بەسەردا بگرین"

دابەزینی بەردەوامی نرخی ئۆتۆمبێلی خاوەن بەڵگەنامەی سەرەتایی، بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی بەشێکی زۆری مامەڵەچییەکان لەنێو پێشانگاکاندا لە مامەڵەکردن بەو ئۆتۆمبێلانە دووربکەونەوە و روو لە مامەڵەکردن بە ئۆتۆمبێلی بێ بەڵگەنامەی سەرەتایی بکەن.