رووداو دیجیتاڵ
وەزیرى پلاندانانى عێراق لە کۆبوونەوەى لەگەڵ لیژنەى دارایی پەرلەمان رایگەیاندووە، بودجەى 2025 هیچ پڕۆژەیەکى نوێى تێدا نییە و تەنیا پارەى پڕۆژە بەردەوامەکان دەدرێت.
کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ (چوارشەممە، 26ـی ئادارى 2025) کرا، کە تایبەت بوو بە تاوتوێکردنى دۆسیەى داهاتى نانەوتى و پڕۆژەکانى وەبەرهێنان.
بەگوێرەى راگەیێندراوێکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق، لەو کۆبوونەوەیەدا؛ محەممەد تەمیم، وەزیرى پلاندانانى عێراق رایگەیاندووە، خشتەى بودجەى 2025 هیچ پڕۆژەیەکى نوێى وەبەرهھێنانى تێدا نابێت، بەڵام پارەدارکردنى پڕۆژە بەردەوامەکانى تێدا دەبێت.
لە 11 مانگى ساڵى 2024، لەکۆى زیاتر لە 55 تریلیۆن دینارى بودجەى وەبەرهێنان لە عێراق، 22.8 تریلیۆنى خەرج کراوە.
جەمال کۆچەر، ئەندامى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق کە ئامادەى کۆبوونەوەکە بووە، بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند "زیادنەکردنى پڕۆژەى نوێ لە خشتەى بودجەى 2025، لەبەرئەوەیە هێشتا پارەى پڕۆژەکانى 2023 و 2024 بەتەواوى خەرج نەکراون."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ