رووداو دیجیتاڵ
پارەى مووچەى مانگى ئادارى فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە شەش گوژمە نێردراوە، پارەى پێشمەرگە و ھێزەئەمنییەکان زیاترە لە خانەنشینان، کەمترینیشیان چاودێریی کۆمەڵایەتى بووە، کە 10 ملیار دینارە.
بە گوێرەى ئەو ئاگادارینامانەى کە لایەن بانکى ناوەندیی عێراقەوە ئاراستەى لقى هەولێرى ئەو بانکە کراون. تێکڕاى پارەى نێردراو بۆ هەرێمى کوردستان 954 ملیار و 880 ملیۆن و 467 هەزار و 779 دینار بووە و بە شەش گوژمە خراوەتە سەر هەژمارى 70015 ـى وەزارەتى دارایی و ئابووریى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە لقى بانى ناوەندى لە هەولێر.
لەو بڕە پارەیە 177 ملیار و 122 ملیۆن و 896 هەزار و 138 دینارى بۆ مووچەى هێزە ئەمنییەکان بووە.
14 ملیار و 30 ملیۆن و 275 هەزار و 201 دینار بۆ مووچەى گرێبەستى هێزەکانى پێشمەرگە بووە، لە کاتێکدا پارەى مووچەى پێشمەرگە کە بەجیا نێردراوە، 127 ملیار و 223 ملیۆن و 622 هەزار و 780 دینار بووە.
لەو پارەیەى نێردراوە 232 ملیار و 867 ملیۆن و 987 هەزار و 974 دیناری بۆ مووچەی خانەنشینان بووە. هەروەها 10 ملیار و 263 ملیۆن و 550 هەزار دیناریش بۆ تۆڕى پاراستنى کۆمەڵایەتی نێردراوە.
بۆ فەرمانبەرانى دیکەى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بڕى 392 ملیار و 384 ملیۆن و 994 هەزار و 187 دینار نێردراوە.
بڕى پارەى نێردراو بۆ مووچەى مانگى ئادار:
هێزە ئەمنییەکان: 177,122,896,138 دینار
خانەنشینان: 232,867,987,974 دینار
پێشمەرگە: 127,223,622,780 دینار
گرێبەستى پێشمەرگە: 14,030,275,201 دینار
چاودێریى کۆمەڵایەتى: 10,263,550,000 دینار
فەرمانبەرانى دیکە: 392,384,994,187 دینار
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ