رووداو - هەولێر
بەڕێوەبەری لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق بە رووداوی راگەیاند، پارەی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان لە بەغداوە گەیشتە هەولێر کە بڕەکەی 453 ملیار دینار دینارە.
عابد ساڵح، بەڕێوەبەری لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، "چاوەڕێی بانکی ناوەندی عێراقین بۆ ئەوەی سیستەمەکە بکاتەوە و کار لەسەر ئەوە دەکرێت بە میکانیزمێکی گونجاو مووچەکە دابەش بکرێت".
لەوبارەوە فوئاد حوسێن وەزیری دارایی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانمان رەوانەكرد.
ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی وەزارەتەکانی پێشمەرگە، تەندروستی، دارایی و ئابووری و ناوخۆی دابەشکردووە و سەبارەت بە مووچەی وەزارەت و دامەزراوەکانی دیکەش "چاوەڕێی هاتنی تەمویلەکەی بەغداین، هەرکاتێک گەیشت راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی دیکە دەکەین".
جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی سەبارەت بە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکانی دیکە بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردبوو "مووچەی مووچەخۆران بۆ هەر مانگێک لە هەرێمی کوردستان بریتییە لە 894 ملیار دینار، لەو بڕە 453 ملیار دینار لە بەغداوە تەمویل دەکرێت، کە دەکاتە نزیکەی 51%ـی کۆی پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچە، بەڵام بەهۆی ئەو دۆخە تەندروستییە و راگیرانی دەوامەوە لە بەغدا، هاتنی ئەو تەمویلە دواکەوتووە".
هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لیستێکی نوێی دابەشکردنی مووچەی راگەیاند، رۆژانی 29، 30 و 31ی ئەم مانگە و رۆژانی 1 و 2ی مانگی داهاتوو مووچهی وهزارهتی كاروباری شههیدان و ئهنفالكراوان دابەشدهكرێت.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ