بانکی ناوەندیی عێراق: مانگی نیسان شاندێکمان سەردانی واشنتن دەکات

26-01-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق و جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانیی ئەمریکا کۆبوونەوە و بەگوێرەی راگەیێندراوی بانکەکە، شاندە ئەمریکییەکە لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە خواستی کۆمپانیا ئەمریکییەکان کردووە بۆ وەبەرهێنان لە عێراق دا.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 26ـی کانوونی دووەمی 2025، عەلی عەللاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لەگەڵ ستیڤ لۆتس، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانیی ئەمریکا و سەرۆکی ئەنجوومەنی کارەکانی ئەمریکا-عێراق و شاندێکی یاوەری کۆبووەوە.
 
بانکەکە لە راگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، "لە کۆبوونەوەکەدا باسی پەیوەندییە بانکی و ئابوورییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا کراوە، لە مانگی چواری ئەمساڵیشدا شاندێکی بانکی ناوەندیی سەردانی واشنتۆن دەکات و، لەگەڵ ژووری بارزگانیی ئەمریکا و کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە."
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی بانکی ناوەندیی عێراق، "شاندە ئەمریکییەکە لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە خواستی کۆمپانیا ئەمریکییەکان کردووە بۆ وەبەرهێنان لە عێراق لە بوارەکانی، وزە، ژێرخان، تەکنەلۆژیای نوێ. گفتوگۆش لەسەر رێکارەکانی بازرگانیی نێودەوڵەتی و گواستنەوەی عێراق بۆ قۆناخی کارکردن لە حەواڵە دەرەکییەکان لە رێگەی بانکە نێوەندگیرەکانەوە."
 
عەلی عەللاق لە کۆبوونەوەکەدا جەختیی لەوە کردووەتەوە، کە پاڵپشتی تەواوی ئەو کۆمپانیا جیهانییانە دەکەن کە خواستیان هەیە لە عێراق وەبەرهێنان بکەن، لە نێویاندا کۆمپانیا ئەمریکییەکان.
 
نزیکەی 30 بانکی عێراقی لەلایەن گەنجینەی ئەمریکا و بانکی ناوەندیی عێراقەوە سزادراون و لە پێدانی دۆلار بێبەش کراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

زێڕ. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 705 هەزار دینارە

نرخی زێڕ ئەمڕۆ دووشەممە، لە یەکەم رۆژی کردنەوەی بازاڕەکانی ئەم هەفتەیەدا ئاستێکی نوێی پێوانەیی تۆمارکرد و ئۆنسەیەکی بۆ 3395 دۆلار بەرزبووەوە کە بەرزترین ئاستیەتی لە مێژووی مامەڵەکانی ناو بازاڕدا. یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە 705 هەزار دینارە.