ساڵی رابردوو بانکی ناوەندیی عێراق بانکەکانی بە 150 ملیار دینار سزاداوە

رووداو دیجیتاڵ 

بانکی ناوەندیی عێراق لەساڵی 2023دا بانکەکانی بە زیاتر لە 150 ملیار دینار سزاداوە، راوێژکارێکی پێشووی بانکی ناوەندیی عێراقیش دەڵێت: "ئەو سزایانە لە پێشێلکردنی یاسا و رێنماییەکانەوە تاوەکو خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتەکان درێژە دەکێشێت و سزاکانیش لە ساڵی 2023 زۆر زیاتر بوونە لە چاو ساڵانی پێشوو."
 
بەپێی بەدواداچوونەکانی تۆڕی میدیایی رووداو بۆ ئامارەکانی بانکی ناوەندی، دەردەکەوێت ساڵی رابردوو بانکی ناوەندی بەهۆی پێشێلکارییەکان، 402 سزای کارگێڕی و دارایی بانکەکانی داوە، سەرجەم بڕی سزا داراییەکەش 150 ملیار و 220 ملیۆن و 794 هەزار دینار بووە.
 
ئیحسان شەمران یاسری، راوێژکاری پێشووی بانکی ناوەندیی عێراق، بە رووداوی راگەیاند: "سزاکان زۆربەیان پەیوەندییان بە بەهای دۆلار و پارێزگاریکردن لە بەهای دیناری عێراقی بووە. گوتیشی، بەهۆی ئەو رێکارانەی حکومەتی عێراق بۆ پاراستنی بەهای دینار دەیانگرێتەبەر سزاکان بەبەراورد بە ساڵانی پێشوو زیادیان کردووە."
 
 
سزادانی بانکەکان لە ساڵی 2023دا
 
- کانوونی دووەم:
بڕی سزا: 9 ملیار و 570 ملیۆن و 15 هەزار دینار
ژمارەی سزاکان: 50 سزا
 
- شوبات:
بڕی سزا: 14 ملیار و 386 ملیۆن و 124 هەزار دینار
ژمارەی سزاکان: 39 سزا
 
- ئادار:
بڕی سزا: 10 ملیار و 750 ملیۆن و 562 هەزار دینار
ژمارەی سزاکان: 45 سزا
 
- نیسان: 
بڕی سزا: 17 ملیار و 440 ملیۆن و 383 هەزار دینار
ژمارەی سزاکان: 17  سزا
 
- ئایار:
بڕی سزا: 15 ملیار و 923 ملیۆن و 498 هەزار دینار
ژمارەی سزاکان: 25 سزا 
 
- حوزەیران:
بڕی سزا: 8 ملیار و  353 ملیۆن و 387 هەزار دینار
ژمارەی سزاکان: 114 سزا
 
- تەممووز: 
بڕی سزا: 13 ملیار و 353 ملیۆن و 844 هەزار دینار 
ژمارەی سزاکان: 28 سزا
 
- ئاب: 
بڕی سزا: 14 ملیار و 646 ملیۆن و 62 هەزار دینار 
ژمارەی سزاکان: 18 سزا
 
- ئەیلوول:
بڕی سزا: 8 ملیار و 698 ملیۆن و 840 هەزار دینار
ژمارەی سزاکان: 12 سزا
 
- تشرینی یەکەم:
بڕی سزا:  15 ملیار و 173 ملیۆن و 755 هەزار دینار 
ژمارەی سزاکان: 30 سزا
 
- تشرینی دووەم:
بڕی سزا: 8 ملیار و 337 ملیۆن و 645 هەزار دینار 
ژمارەی سزاکان: 8 سزا
 
- کانوونی یەکەم: 
بڕی سزا: 13 ملیار و 586 ملیۆن و 673 هەزار دینار 
ژمارەی سزاکان: 16 سزا