چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری بە پشتیوانی پارێزگای نەینەوا لە دهۆک دروستدەکرێن

26-01-2020
گۆڤەند مستەفا
کۆنفرانسی رۆژنامەڤانی فەرهاد ئەترووشی و نەجم جبووری
کۆنفرانسی رۆژنامەڤانی فەرهاد ئەترووشی و نەجم جبووری
نیشانەکردن دهۆک نەینەوا
A+ A-
رووداو-دهۆک

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 26-1-2020 هەردوو پارێزگاری دهۆک و نەینەوا بۆ کردنەوەو دانانی بەردی بناخەی چەند پرۆژەیەکی گرنگی خزمەتگوزاری سەردانی شارۆچکەی فایدەیان لە سنووری پارێزگای دهۆک کرد.
 
نەجم جبووری، پارێزگاری نەینەوا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لەگەڵ فەرهاد ئەترووشی پارێزگاری دهۆک گوتی: "ئەمڕۆ هاتووین بۆ کردنەوەو دانانی بەردی بناخەی 8 پرۆژە لە شارۆچکەی فایدە، کە بەشێکی پرۆژەکە بریتییە لە شەقام، دروستکردنی فەرمانگەی کشتوکاڵی و قوتابخانە".
 
بە گوتەی نەجم جبووری "پارێزگای نەینەوا و دهۆک دوو پارێزگای دووانەن، پەیوەندییەکی قووڵ لە نێوان کەسوکارەکانمان لە هەردوو پارێزگادا هەیە. هەوڵی زیاتری هاوئاهەنگیش لەنێوان هەردوو پارێزگاکە دەدەین لە هەموو بوارەکان. ئێمە نابێت ئەوە لە بیر بکەین کە ئێستا بەشێکی زۆری ئاوارەکانمان لە پارێزگای دهۆک نیشتەجێن، کە نزیکەی 180 هەزار کەس دەبن، هاوکات لەسەر ئاستی خەڵک و لەسەر ئاستی حکومەتیش پێشوازییەکی گەرم لە کەسوکارەکانمان کراوە و باوەشیان بۆ کراوەتەوە، لە سەروبەندی ئەو بارودۆخە سەختەی بەسەر خەڵکی موسڵدا هاتووە، بەو هیوایەشین لە ماوەیەکی نزیکدا ئەوانیش بگەڕێنەوە نەینەوا".
 
لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەدا فەرهاد ئەترووشی، پارێزگاری دهۆک گوتی سەردانەکەی نەجم جبووری، پارێزگاری نەینەوا و شاندێکی یاوەری بۆ بەسەرکردنەوەی هەندێک لەو پرۆژانەن لە سنووری شارۆچکەی فایدە کە بە پشتیوانی پارێزگای نەینەوا بە گوژمەی 4.5 ملیار دینار دروستکراون.
 
شارۆچکەی فایدە سەر بە قەزای سێمێلی پارێزگای دهۆکە و بە دووری (16)كم دەکەوێتە روژئاوای پارێزگای دهۆک و خودی شارۆچکەکەش بە دووری 19کم دەکەوێتە باشووری قەزای سێمێل و رووبەرەکەشی (281) کم2 یە و لە 15 گوند پێکهاتووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەمڕۆ نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بەڕیژەی 0.3٪ بەرزبووەوە

چوار رۆژە نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە؛ یەک ئۆنسە بە 2667 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا

نرخی زێڕ بۆ ماوەی چوار رۆژە بەردەوامە لە بەرزبووەنەوە، فراوانبوونی زیاتری جەنگی نێوان ئۆکراینا و رووسیا، خواستی لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە بۆ کڕینی کانزای زەرد زیادکردووە.