بەهای لیرەی سووری و دیناری عێراقی دابەزین

25-12-2024
ژیڤان بەکر
ژیڤان بەکر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەهای دیناری عێراقی، لیرەی تورکی و لیرەی سووری بەراورد بە رۆژانی رابردوو دابەزین.
 
حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر، ئەمڕۆ چوارشەممە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "100 دۆلار بە 152 هەزار و 200 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت".
 
بە گوتەی ئەو ئەندامی ئەنجوومەنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر، یەک ملیۆن لیرەی سووری فەل بە 197 هەزار دینار و بەکارنەهاتووەکەی (لەنێو زەرفدا سفتکراو) بە 300 هەزار دینارە. 100 لیرەی تورکی بە 3 هەزار و 530 دینارە. 100 دۆلاریش بە 8 ملیۆن تمەنە.
 
سەبارەت بە نرخی دراو لە سلێمانی، جەبار گۆران، گوتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی ئەمڕۆ (چوارشەممە، 25-12-2024)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئێستا 100 دۆلار بە 152 هەزار و 250 دینارە؛ هاوکات 100 لیرەی تورکی بە 3 هەزار و 600 دینارە".
 
گوتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی روونیکردەوە، "ئێستا 100 دۆلار بە حەواڵە بەرامبەر حەوت ملیۆن و 900 تمەنە. هاوکات یەک ملیۆن لیرەی سووری بەکارنەهاتووەکەی 298 هەزار دینارە و بەکارهاتووەکەی بە 200 هەزار دینارە."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەشتییەکی نەوتهەڵگری ڤەنزوێلا. وێنە: Reuters

یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە نزیکەی 61 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

رۆژی هەینی لە کاتی داخستنی بازاڕەکاندا نرخی نەوت زیاتر دابەزی بەجۆرێک نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 16 سەنت دابەزی و یەک بەرمیلی بە 61 دۆلار و 12 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.