پاڵاوگەی بێجی بەگەڕدەخرێتەوە

25-10-2015
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن پاڵاوگەی بێجی
A+ A-

 ڕووداو - هەولێر

پاڵاوگەی بێجی کە گەورەترین پاڵاوگەی عێراقە و هەفتەی پێشوو لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە كۆنترۆڵكرایەوە، هیچ دزییەکی لێنەکراوە و سەرەڕای سووتاندنیشی، هێشتا توانای بەگەڕخستنەوەی ماوە.



رائید ئیبراهیم جبووری، پارێزگاری سەڵاحەدین رایگەیاند "سەرەڕای سووتاندن و وێرانبوونی بەهۆی پێكدادانەكان بەدرێژایی چەندین مانگ، بەڵام پاڵاوگەی بێجی توانای بەگەڕخستنەوەی ماوە، ئێستا تیمی تایبەتمەندی وەزارەتی نەوت سەرقاڵی ئامادەکردنی راپۆرتە لەسەر دووبارە کارپێکردنەوەی پاڵاوگەکە".



پارێزگاری سەڵاحەدین رەتیشیکردەوە پاڵاوگەکە لە چەند رۆژی رابردوودا هیچ جۆرە دزییەکیشی لێکرابێت. وەک ئەوەی لە میدیاکاندا باسی دەکەن. دوای ساڵێک لە گەمارۆدان و داگیرکردنی پاڵاوگەی بێجی لەلایەن داعشەوە، رۆژی 17ی تشرینی یەکەم هێزە ئەمنییەکانی عێراق پاڵاوگەکەیان ئازادکردەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە