حکومەت پڕۆژەی گەشانەوە رادەگەیێنێت؛ قەرز بە پڕۆژە بچووک و مامناوەندەکان دەدرێت

25-09-2023
نازەنین گۆران
نیشانەکردن قەرزی بچووک
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پڕۆژەی گەشانەوە رادەگەیێنێت، کە بەپێی ئەوەی رایانگەیاندووە، دوو ئامانجی هەیە. یەکەم؛ هاندانی بانکە تایبەتەکان بۆ پێشکێشکردنی پشتگیریی دارایی تایبەت بە بزنسی بچووک و مامناوەند. دووەم؛ نیشاندانی بزنسی بچووک و مامناوەند کە چۆن دەتوانن قەرز لە بانکە تایبەتەکانەوە بەکاربهێنن بۆ فراوانکردنی کارەکانیان. 
 
بەپێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرۆژەی گەشانەوە پێکدێت لە بەرنامەیەکی پێدانی قەرز، بە هاوکاری لەگەڵ بانکی تایبەت (بانکی جیهان) پێویستییەکانی پڕۆژەی بچووک و مامناوەند لە هەرێمی کوردستان دەکاتە ئامانج. بۆ ئەم بەرنامەیە بانکی تایبەت هیچ مەرجێکی بارمتە (رەهن) ناسەپێنێت. مەرجی دادپەروەرانە بۆ بزنسی بچووک و مامناوەند مسۆگەر دەکات بە رسووماتی کارگێڕیی 2٪، کە تێچووی بەڕیوەبردنی پڕۆژەکەیە.
 
پڕۆژەی گەشانەوە لە دەستپێکدا وەک پڕۆژەیەکی تاقیکاری ئەمڕۆ (دووشەممە، 25-09-2023) دەستپێدەکات و قەرز بە 25 بزنس دەدات. لە کاتی سەرکەوتنی پڕۆژەکەشدا، قەرزەکان فراوان دەکرێن بۆ خزمەتکردنی بزنسی زیاتر، سنووری داواکاریی قەرزیش تاوەکو 150 ملیۆن دیناری عێراقییە.
 
بەپێی راگەیێندراوی پرۆژەکە، بزنسە بچووک و مامناوەندە سوودمەندبووەکان بە لایەنی زۆرەوە 36 مانگیان هەیە قەرزەکانیان بدەنەوە. ئەمە لە کاتێکدایە بانکی جیهان رەچاوی باری دارایی بزنسەکان دەکات و خشتەی دانەوەی قەرزەکانیان بەپێی بارودۆخی دارایی پرۆژەکان دادەڕێژێتەوە. "بزنسی بچووک و مامناوەندەکان لە رێگەی دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی پەرەپێدانی بازرگانی پشتگیری دەکرێن، کە پێکدێت لە دابینکردنی راوێژکاری تایبەت بۆ هەر بزنسێک و راهێنانی بەکۆمەڵ بۆ ماوەی شەش مانگ دوای خەرجکردنی قەرز بۆ ئەوەی قەرزەکان بە تەواوەتی ئامانجی خۆیان بپێکن".
 
بڕیارە ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا پڕۆژەی گەشانەوە بۆ خاوەن پڕۆژە بچووک و مامناوەندەکان رابگەیێندرێت.
 
ئەمە یەکەمجار نییە قەرز بە پڕۆژەی بچووک و مامناوەند دەدرێت، پڕۆژەی پێدانی قەرزی بچووک لە مانگی ئابی 2011ـەوە دەستیپێکرد و لە 11-1-2016 بەهۆی قەیرانی داراییەوە راگیرا، کە زیاتر لە 8 هەزار و 666 کەس لە قەرزی بچووک سوودمەند بوون، 86 ملیار و 650 ملیۆن دراوەتە ئەو گەنجانەی پڕۆژەیان هەبووە. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی رێکخراوی بازرگانیی جیهانی لە جنێڤ. وێنە: AFP

عێراق تاوتوێی بەئەندامبوون لە رێکخراوی بازرگانیی جیهانی دەکات

دوای زیاتر لە 16 ساڵ راوەستان، عێراق دانوستاندنەکانی بۆ بەئەندامبوون لە رێکخراوی بازرگانیی جیهانی دەستپێدەکاتەوە. بەڕێوەبەی گشتی پەیوەندییەکانی بازرگانیی دەرەکی لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت: خۆیان بۆ کۆبوونەوەی سێیەم لەگەڵ تیمی تایبەت بۆ بەئەندامبوونی عێراق ئامادە دەکەن.