رووداو دیجیتاڵ
مامەڵەکردن بە دۆلاری کاخەزیی یەک ملیۆنی لە عێراق پەرەدەسێنێت، بانکی ناوەندیی عێراقیش رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە دەگرێتەبەر کە بازاڕ بۆ ئەو جۆرە دراوە پەیدا دەکەن.
بانکی ناوەندیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا وێنەی جۆرە کاخەزێکی یەک ملیۆن دۆلاریی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "ئەو کاخەزە بۆ فێڵکردن لە هاووڵاتییان بەکاردەهێنرێت، لایەنەکانی ئەمنی و چاودێری بەدواداچوون بۆ ئەو کەسانە دەکەن کە بازاڕ بۆ ئەو جۆرە کاخەزە پەیدا دەکەن."
بانکی ناوەندی لە شوباتی ساڵی 2020یشدا هەمان هۆشداری بڵاوکردووەتەوە. ئێستاش جەختی کردووەتەوە، بەرزترین جۆری دۆلار 100 دۆلارییە.
ئەو پارەیەی بڵاوکراوەتەوە، وەکو بانکی ناوەندی دەڵێت، "کاخەزێکی یادگارییە و لە بازاڕەکانی نەختی جیهان نەخراوەتەڕوو، تەنیا لەلایەن کۆمەڵەی ملیۆنێرەکانی ئەمریکاوە دەرکراوە، لەلایەن بانکی فیدراڵیی ئەمریکاوە دەرنەچووە و هیچ بەهایەکی دارایی نییە، تەنیا بۆ دیاری بەکاردەهێنرێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ