نرخی زێڕ بەرزبووەوە و نەوت بە جێگیری مایەوە

25-04-2023
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن نەوت نرخی زێڕ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

نرخی نەوت لەنێوان گەشبینی و رەشبینی بازرگانان بە بووژانەوەی ئابووری چین و لەلایەکی دیکەوە سستبوونەوەی ئابووریی ئەمریکا ئەمڕۆ بە جێگری لە نزیکەی 82 دۆلاردا مایەوە.
 
نرخی نەوتی برێنت لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نزیکەی 4 سەنت بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێک بە 82 دۆلار و 77 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، هەروەها هەر بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا نزیکەی 6 سەنت بەرزبووەوە بۆ 78 دۆلار و 82 سەنت.
 
بەهۆی گەشبینی بازرگانان لەسەر بەرزبوونەوەی خواستی چین بۆ بەکارهێنانی نەوت و سووتەمەنی، نرخی نەوت رۆژی دووشەممە بەرێژەی 1٪ بەرزببووەوە، لەلایەکی دیکەوە دابەزینی بەهای دۆلاری ئەمریکی کە بەهۆی ئەگەری سستبوونەوەی ئابووری ئەو وڵاتە روویداوە، بووەتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی بەهای کاڵا و کانزاکان.
 
نرخی زێر بۆ نزیکەی 1994 دۆلار بەرزبووەوە
 
لە دوای کردنەوەی بازاڕەکان لەمڕۆدا، بەهۆی دابەزینی بەهای دۆلار، نرخی زێڕ بەرزبووەوە.
 
بازرگانانی زێر چاوەڕوانی بڵاوبوونەوەی ئامارەکانی ئابووریی ئەمریکا دەکەن، کە بڕیارە ئەم هەفتەیە بڵاوببێتەوە. بۆیە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهای هەر ئۆنسەیەک زێڕ، بەرێژەی 0.3٪ بەرزبووە و بە 1994 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
 
دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر دراوەکانی دیکە، بووەتە هۆی ئەوەی کڕینی زێڕ بۆ وەبەرهێنەران سەرنجڕاکێش بێت.
 
ئاجای کێدیا، بەڕێوەبەری بازاڕە داراییەکان لە کۆمپانیای راوێژکاریی کێدیا لە مۆمبای رایگەیاند "بازرگانان چاویان لەسەر داتا ئابوورییەکانی ئەم هەفتەیەی ئەمریکایە، هەروەها کۆبوونەوەی سەرەتای مانگی داهاتووی بانکی ناوەندی ئەمریکا کە رێژەی سوودی بانکی تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ دەستنیشان دەکات".
 
کێدیا زیاتر روونیکردەوە کە تاوەکو ئەو کاتە، نرخی زێڕ لەنێوان 1970 دۆلار تاوەکو 2020 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
بازرگانان پێشبینی دەکەن، بانکی ناوەندیی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی 2 و 3ـی مانگی داهاتوو بڕیار لەسەر زیادکردنی 0.25٪ بە سوودی بانکی بدات، بەوپێیەش سوودی بانکی لە ئەمریکا بەرزبکاتەوە بۆ نزیکەی 5٪.
 
ئەمڕۆ سێشەممە، بڕیارە ئامارەکانی پەیوەست بە دڵنیایی بەکاربەر لە ئەمریکا بڵاوببنەوە، لەگەڵ چەندین ئاماری دیکەی ئەو وڵاتە کە کاریگەری لەسەر ئاراستەی نرخی زێڕ دادەنێن.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەمڕۆ نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بەڕیژەی 0.3٪ بەرزبووەوە

چوار رۆژە نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە؛ یەک ئۆنسە بە 2667 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا

نرخی زێڕ بۆ ماوەی چوار رۆژە بەردەوامە لە بەرزبووەنەوە، فراوانبوونی زیاتری جەنگی نێوان ئۆکراینا و رووسیا، خواستی لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە بۆ کڕینی کانزای زەرد زیادکردووە.