وەزارەتی دارایی: رێکارەکانی ناردنی پارە تەواو بووە و بڕیارە سبەی بنێردرێت

25-03-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
دیناری عێراقی، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
دیناری عێراقی، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 
 
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: رێکارەکانی ناردنی تەمویلی مووچە لەلایەن دارایی حکومەتی فیدراڵەوە تەواو کرا و بڕیارە سبەی پارەکە بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان.
 
رۆژی سێشەممە، 25ـی ئاداری 2025 وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "رێکارەکانی پارەدارکردن تەواو بووە و ئەو پارەیەی بڕیارە سبەی بنێردرێت 954 ملیار و 880 ملیۆن و 467 هەزار 779 دینارە."
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە: "بڕیارە سبەی پارەکە بخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان."
 
بەرپرسانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان پێشتر جەختیان کردەوە کە هەر کاتێک بەغدا پارەکە خەرج بکات، ئەوان لیستی مووچە بڵاودەکەنەوە و دەست بە دابەشکردنی دەکەن لە نزیکترین کاتدا. 
 
رۆژی 24ـی ئادار سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە رووداوی گوت، هۆکاری نەناردن و خەرجنەکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەبوونی نەختینەیە لە عێراق. 
 
رۆژی 12ـی ئەم مانگە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی شوباتی بڵاوکردەوە و لە چوار رۆژ دا مووچەی سەرجەم فەرمانبەران دابەشکرا و دوابەدوای ئەوەش، حکومەت داوای لە وەزارەتەکان کرد بە "زووترین کات" لیستی مووچەی مانگی ئادار ئامادە بکەن.
 
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە رۆژی 18ـی ئادار ناردنی لیستی مووچەی بۆ بەغدا راگەیاند، بەڵام بەهۆی هەندێک رێکاری تەکنیکییەوە پەسندکردن و واژۆکردنی لیست و نووسراوی ناردنی پارەکە دواکەوت. 
 
ئەگەر وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان پێش جەژنی رەمەزان مووچەی مانگی ئادار دابەشبکات، بەو پێیە لەم مانگەدا فەرمانبەران و مووچەخۆران دوو مووچە وەردەگرن، یەکێکیان مووچەی مانگی شوبات بوو، ئەوی دیکە مانگی ئادار.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەشتییەکی نەوتهەڵگری ڤەنزوێلا. وێنە: Reuters

یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە نزیکەی 61 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

رۆژی هەینی لە کاتی داخستنی بازاڕەکاندا نرخی نەوت زیاتر دابەزی بەجۆرێک نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 16 سەنت دابەزی و یەک بەرمیلی بە 61 دۆلار و 12 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.