کارەبای عێراق: 3000 مێگاوات کارەبا زیاد دەکەین

25-02-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

وەزیری نەوتی عێراق، دەستپێکردنی پڕۆژەیەکی بۆ هاوردەکردنی گازی شل بۆ کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبا راگەیاند، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق دەڵێت، ئەو بڕە گازە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ بەرهەمهێنانی زیاتر لە 3000 مێگاوات کارەبا.
 
ئەمڕۆ سێشەممە، 25ـی شوباتی 2025، ئەحمەد موسا عەبادی، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "گرێبەستەکە لەلایەن وەزارەتی نەوتەوە لەگەڵ کۆمپانیایەکی بیانی کراوە، ئەو کۆمپانیایە بڕی 600 مەقمەق گازی شل هاوردە دەکات. بەڵام ئێمە وەکو وەزارەتی کارەبا نازانین گازەکە لە کام وڵاتەوە هاوردە دەکرێت."
 
ئەحمەد موسا عەبادی دەڵێت: "ئەو بڕە گازە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ بەرهەمهێنانی زیاتر لە 3000 مێگاوات کارەبا، کە بەو هەنگاوە بڕی بەرهەممان بۆ سەروو 30 هەزار مێگاوات بەرز دەبێتەوە. کە بۆ وەرزی سەرما و سۆڵە بڕی پێویستیی هاووڵاتییان پڕ دەکاتەوە."
 
گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، لە وەرزی زستاندا پێویستیان بە زیاتر لە 32 هەزار مێگاواتە، ئەو خواستەش لە هاویندا بۆ نزیکەی 55 هەزار مێگاوات بەرز دەبێتەوە، بۆیە کار بۆ کەمکردنەوەی ئەو کورتهێنانە دەکەن
 
لەبارەی ئەنجامەکانی سەرژمێری و، بەرچاو و روونی بۆ وەزارەتەکەیان سەبارەت بە خواستی راستەقینەی هاووڵاتییان لەسەر کارەبا؛ گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق گوتی، "ئەنجامی سەرژمێری جۆرێک لە ئاسانکاری و روونکردنەوەی پێداوین، بەڵام ئێمە لە وەزارەتی کارەبا پلان و هەڵسەنگاندنی خۆمان هەیە و دەزانین بەپێی وەرزەکان چەندە خواست لەسەر کارەبا هەیە."
 
رۆژی 29ـی کانوونی دووەمی ئەم ساڵ، زیاد عەلی فازل، وەزیری کارەبای عێراق لە کاتی بەشداری کردنی لە پانێڵێکی کۆنفرانسی وزەی عێراق لە بەغدا رایگەیاند، گەورەترین ئاستەنگەکانی بەردەم وەزارەتەکەی بۆ دابینکردنی وزەی کارەبا، نەبوونی بڕی پێویستی سووتەمەنییە بۆ بەگەڕخستنی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

زێڕ. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 705 هەزار دینارە

نرخی زێڕ ئەمڕۆ دووشەممە، لە یەکەم رۆژی کردنەوەی بازاڕەکانی ئەم هەفتەیەدا ئاستێکی نوێی پێوانەیی تۆمارکرد و ئۆنسەیەکی بۆ 3395 دۆلار بەرزبووەوە کە بەرزترین ئاستیەتی لە مێژووی مامەڵەکانی ناو بازاڕدا. یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە 705 هەزار دینارە.