رووداو دیجیتاڵ
بانکی ناوەندیی تورکیا ئەمڕۆ پێنجشەممە رێژەی سوودی بانکی رادەگەیێنێت؛ پێشبینییەکان بەو ئاراستەیەن رێژەی سوودی بانکی بۆ 9% کەمبکرێتەوە.
ئەنجوومەنی سیاسەتی نەختینەیی دراوی بانکی ناوەندیی تورکیا دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2022 یازدەیەمین کۆبوونەوەی ئەمساڵی بە سەرۆکایەتیی شەهاب کاڤجیئۆغڵو، سەرۆکی بانکی ناوەندی دەکات.
دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکە، بانکی ناوەندی لە کاژێر 14:00دا بڕیاری خۆی لەبارەی رێژەی سوودی بانکی لە تورکیا دەدات.
بەگوێرەی راپرسییەکی ئاژانسی فەرمیی تورکیا، کە بە بەشداریی 18 شارەزای ئابووری ئامادە کراوە، پێشبینی دەکرێت بانکی ناوەندیی ئەو وڵاتە سوودی بانکی بۆ 9% کەم بکاتەوە.
بانکی ناوەندیی تورکیا مانگی رابردوو سوودی بانکی لە 12% بۆ 10.50% کەمکردەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ