یەک ئۆنسە زێڕ بە 2725 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا

24-10-2024
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

نرخی زێڕ ئەمڕۆ پێنجشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، بەرزبووەوە.
 
یەک ئۆنسە زێڕ لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا بەڕێژەی 0.3٪ بەرزبووەوە و بە 2725 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
 
رۆژی چوارشەممە نرخی یەک ئۆنسە زێڕ تاوەکو 2758 دۆلاریش بەرزبووەوە کە بەرزترین ئاستی بوو لە مێژوودا، بەڵام لەدوای نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممەوە نرخی زێڕ دابەزییەوە بۆ نزیکەی 2708 دۆلار.
 
بەهای دۆلاری ئەمریکی بەراورد بە دراوەکانی دیکە بەرزبووەتەوە بۆ بەرزترین ئاستی سێ مانگی رابردوو، ئەوەش رۆژی چوارشەممە رێگریکرد لە بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی زێڕ.
 
کەمتر لە دوو هەفتەی ماوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ئەمریکا و دوو بەربژێر بەپێی راپرسییەکان دەنگەکانیان لەیەکەوە نزیکن. ناڕوونییەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردنی ئەمریکا یەکێک بووە لە هۆکارە سەرەکییەکانی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی بانکی بازرگانیی عێراق - TBI

TBI بۆ رووداو: رۆژانە 30 کەس لە هەرێمی کوردستان دەتوانن دۆلار بەنرخی فەرمی وەربگرن

ئەمڕۆ یەکشەممە، 27ـی تشرینی یەکەمی 2024، سەرچاوەیەک لە لقی هەولێری بانکی بازرگانیی عێراق (تی بی ئای) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "دیاریکردنی ئەو ژمارەیەی گەشتیارەکان لە هەرێمی کوردستان کە رۆژانە دەتوانن دۆلار بە نرخی فەرمی 1320 دینار وەربگرن، لەدەست بانکی ناوەندیدایە و ئەوان بەگوێرەی پێوەری خۆیان دیارییان کردووە، ئێمە تەنیا جێبەجێکاری بڕیارەکانین."