نرخی 100 دۆلار بۆ 145 هەزار و 500 دینار دابەزی

24-10-2022
سیروان عەباس
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی کتوپڕ دابەزینێکی بەرچاوی تۆمارکرد و ئێستا 100 دۆلار بە 145 هەزار و 500 دینارە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 24-10-2022 ئامانج ساڵح میرزا، نوێنەری بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، ئێستا (کاژێر 16:15)، 100 دۆلاری ئەمریکی بۆ 145 هەزار و 500 دینار دابەزیوە و لەبارەی هۆکاری دابەزینەکەش گوتی، "لەبەر زۆریی فرۆشتن و کەمیی خواستە."
 
ئامانج ساڵح میرزا ئەوەشی خستەڕوو، "دوای ئەوەی 41 پەرلەمانتاری عێراق بە نووسراوێک داوایان لە سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرد، لەبارەی نرخی دینار بەرامبەر دۆلار کۆببنەوە و نرخی دۆلار کەم بکەنەوە، خەڵک دۆلار دەفرۆشێت و دینار دەکڕێت، ئەمەش نرخی دۆلاری دابەزاندووە و هۆکارەکەش هیچ پەیوەندیی بە بانکی ناوەندیی عێراقەوە نییە."
 
41 پەرلەمانتاری عێراق بە نووسراوێک کە واژۆیان لەسەری کردووە، داوا لە سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکەن لەبارەی دابەزاندنی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار کۆببنەوە.
 
لە نووسراوەکەدا کە لەلایەن حەمید عەباس شبلاوی، پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە پەرلەمانی عێراق ئاراستەی نووسینگەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کراوە و 41 پەرلەمانتار واژۆیان لەسەر کردووە، ئاماژەیان بەوە کردووە، بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار کاریگەریی خراپی هەبووە لەسەر دۆخی ئابووریی وڵات، بەتایبەتی لەسەر ئەو کەسانەی کە داهاتیان سنووردارە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیناری عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

مووچەی دوو مانگی هێزە ئەمنییەکان دابەشدەکرێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە رووداوی راگەیاند، مووچەی دوو مانگی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان نێردراوە و ئێستا پارەکە لەسەر هەژماری هەرێمی کوردستانە. مووچەی مانگەکانی پێنج و شەش بەو پارەیە دابەشدەکرێت.