بانکی ناوەندیی چین سوودی بانکیی دابەزاند

24-09-2024
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بانکی ناوەندیی چین ئەمڕۆ سێشەممە بڕیاری دا بۆ هاندانی ئابوورییەکەی، سوودی بانکی کەمبکاتەوە.
 
بانکی ناوەندیی چین ئەو مەرجەی کە بۆ بانکەکان دانراوە سەبارەت بە هەبوونی یەدەگی دراو، کەمکردەوە. ئەوەش بۆ ئەوەی بانکەکان بتوانن زیاتر پارە بخەنە ناو ئابوورییەوە.
 
پان گۆنگ شێنگ، سەرۆکی بانکی ناوەندی چین رایگەیاند بەمزووانە رێژەی یەدەگی بانکەکان 0.5٪ کەمدەکاتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی یەک تریلیۆن یووان بچێتە نێو ئابووریی وڵاتەکە.
 
سەرۆکی بانکی ناوەندیی چین داوای لە بانکە بازرگانییەکان کردووە سوودی سەر قەرزەکان کەمبکەنەوە و پارەی پێشەکی پێویست بۆ وەرگرتنی قەرز لەلایەن هاووڵاتیان و کۆمپانیاکانەوە کەمبکەنەوە.
 
بانکی ناوەندیی چین دەڵێت بەهۆی ئەو رێوشوێنە نوێیانە، 50 ملیۆن خێزان و 150 ملیۆن کەس سوودمەند دەبن و قەرزی سەر شانی هاووڵاتیانیش 150 ملیار یوان کەمدەبێتەوە.
 
سەبارەت بە پێشینەی خانووبەرە، بانکی ناوەندیی چین پارەی پێشەکی بۆ کڕینی خانوو لە 25٪ی کۆی نرخەکەی بۆ 15٪ دابەزاند و بەو پێیەش هاووڵاتییەکی زیاتر دەتوانن خانوو بکڕن.
 
بڕیارەکەی بانکی ناوەندیی چین بە ئەرێنی لەلایەن بازاڕەوە پێشوازی لێکراوە و ئەمڕۆ سێشەممە بازاڕەکانی ئاسیا بەرزبوونەوە.
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیناری عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

سێ کێشە لەبەردەم ناردنی تەواوی مووچەی مانگی هەشتن

بۆ مووچەی مانگی هەشت، حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی 243 ملیار دینار دەکات بۆ ئەوەی ئەو کورتهێنانەی هەیە پڕی بکاتەوە. رووداو زانیویەتی ناردنی ئەو بەشە پارەیەی ماوە بۆ تەواوکردنی مووچە، سێ کێشەی بۆ دروستبووە.