باکووری کوردستان بە بەهای 211 ملیۆن دۆلار ئاردی هەناردەی عێراق و سووریا کردووە

24-06-2023
هێمن عەساف
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

باشووری کوردستان، رۆژئاوای کوردستان، عێراق و سووریا لە ریزبەندی یەکەمی ئەو شوێنانەن ئاردی گەنمی باکووری کوردستانیان بۆ هەناردە کراوە. 
 
بە گوێرەی سەرۆکی یەکێتیی هەناردەکارانی بەرهەمە پاقلەمەنی و دانەوێڵەییەکانی باشووری رۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ لە تورکیا (باکووری کوردستان)، لە پێنج مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بە بەهای 211 ملیۆن دۆلار ئاردی گەنم لە باکووری کوردستانەوە هەناردەی باشووری کوردستان، رۆژئاوای کوردستان، عێراق و سووریا کراوە. 
 
جەلال کادیوئۆغڵو، سەرۆکی یەکێتیی ھەناردەکارانی بەرھەمە پاقلەمەنی و دانەوێڵەییەکانی باشووری رۆژھەڵاتی ئەنادۆڵ لە تورکیا (باکووری کوردستان) لە راگەیێندراوێکدا گوتی، ئەو ئاردەی لە باکووری کوردستان بەرھەم دەھێندرێت چێژێکی تایبەتی بە خوانەکان داوە. 
 
جەلال کادیوئۆغڵو دەڵێت، "ھەناردەی ئاردی گەنم لە ناوچەی باشووری رۆژھەڵاتی ئەنادۆڵ لە 5 مانگی یەکەمی ئەمساڵدا گەیشتە 211 ملیۆن و 198 هەزار دۆلار. ھەرچەندە ھەناردەی ئاردی گەنم بەراورد بە ھەمان ماوەی ساڵی رابردوو بە رێژەی 4.7٪ کەمیکردووە، بەڵام ناوچەی باشووری رۆھەڵاتی ئانادۆڵ توانیویەتی 36٪ی کۆی ھەناردەکردنی گەنمی تورکیا پێکبهێنێت".
 
بە گوتەی سەرۆکی یەکێتیی هەناردەکارانی بەرهەمە پاقلەمەنی و دانەوێڵەییەکانی باشووری رۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ لە تورکیا، باشووری کوردستان و عێراق بە بەهای 139 ملیۆن و 41 هەزار دۆلار و رۆژئاوای کوردستان و سووریا بە بەهای 72 ملیۆن و 157 هەزار دۆلار هەناردەی ئاردی گەنمیان بۆ کراوە.

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆرییەکی نەوت لە هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

ئەندامێکی لیژنەی نەوت و گاز: هەولێر و بەغدا لەسەر دۆسیەی نەوت رێککەوتوون، بەڵام جێبەجێکردنی ناڕوونە

هەولێر و بەغدا تایبەت بە دۆسیەی نەوت لیژنەیەکی هاوبەشیان پێکهێناوە. ئەندامێکی لیژنەی نەوت، گاز و سامانە سرووشتییەکان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، هەردوولا لەسەر دۆسیەی نەوت رێککەوتوون، بەڵام پرۆسەی جێبەجێکردنەکەی ناڕوونە. سەرۆک فراکسیۆنێکی کوردستانیش پێیوایە، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان پێویستی بە هەموارکردنەوەی یاسای بودجەیە.