هەوڵەکانی بەنێودەوڵەتیکردنی دەروازەی کێلێ بەردەوامە

25-04-2015
فەرمان چۆمانی
رووداو
رووداو
نیشانەکردن دەرەوازەی کێلێ
A+ A-
رووداو - کێلێ

بەمەبەستی بەدەستهێنانی پشتگیری بۆ بە نێودەوڵەتیکردنی دەروازەی کێلێ، شاندێکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی بەرپرسانی حکومەتی عێراقی فیدراڵیان کرد، سەرجەم ئەو بەرپرسانەی لەگەڵ شاندەکەی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەتەوە بەڵێنی ئەوەیانداوە کار بۆ بەنێودەوڵەتیکردنی دەروازەکە بکەن.

بەهۆی بێ ئیشییان، شۆفێرانی دەروازەی کێلێ لەم چایخانەیەدا دانیشتوون، ئەوان دەڵێن چاومان لەوەیە ئەم هەوڵەی پەرلەمانتاران ئەنجامێکی هەبێت، چونکە ئەگەر ئەم دەروازەیە بکرێتە نێودەوڵەتی بازاڕی ئەوان گەرم دەبێت.

حکومەتی هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئێران بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بەنێودەوڵەتیکردنی دەروازەی کێلێ چەند جارێک کۆبوونەوەیان کردووە و رەزامەندن لەسەر بەنێودەڵەتیکردنی دەروازەکە، شاندەکەی پەرلەمانی کوردستانیش کە چووبوونە بەغدا دەڵێن بەرپرسانی عێراق رەزامەندبوونی هەردوولایان زۆر بەلاوە گرنگ بووە. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە