رووداو-هەولێر
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، نرخی بەرهەمە نەوتییەکان وەک گاز و بەنزین کە حکومەتی عێراق دابینی دەکات، وەک خۆی دەمێنێتەوە و هیچ گۆڕانکاری بەسەریاندا نایەت.
عادل عەبدولمەهدی، وەزیری نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت:"هەرچەندە سندووقی نەختی نێودەوڵەتی جەخت لە پێویستی نەهێشتنی پاڵپشتی حکومەت دەکات لە نرخی بەرهەمە نەوتییەکان، بەڵام نرخی بەرهەمە نەوتییەکان وەک گاز و بەنزین کە حکومەتی عێراق دابینی دەکات وەک خۆی دەمێنێتەوە و هیچ گۆڕانکاری بەسەریاندا نایەت".
ئەم لێدوانەی وەزیری نەوت، لەکاتێکدایە حکومەتی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەڵێن، بە هۆی دابەزینی نرخی فرۆشتنی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان و شەڕی داعشەوە، عێراق ئەمڕۆ لە قەیرانی دارایی و ئابووریدایە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ