نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرزبووەوە

24-02-2022
راوچی حەسەن @Rawchihasan
نیشانەکردن نرخی زێڕ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا نرخی زێڕی زیاتر بەرزکردووەتەوە و ئەمڕۆ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە 408 هەزار دینارە. 
 
ئێستا نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیەیە:
 
نرخی زێڕی عەیار 24 بە 463 هەزار دینارە
نرخی زیڕی عەیار 22 بە 425 هەزار دینارە
نرخی زیڕی عەیار 21 بە 408 هەزار دینارە
نرخی زیڕی عەیار 18 بە 348 هەزار دینارە
 
هەر ئۆنسەیەک زێڕ 33 دۆلار بەرزبووەوە
 
نرخی هەر ئۆنسە زێر ئەمڕۆ پێنجشەممە 24-2-2022 بەهۆی نیگەرانییەکانی پەیوەست بە شەڕی رووسیا زیاتر لە 33 دۆلار بەرزبووەوە بۆ 1943 دۆلار.
 
بەهای یۆرۆ لە بەرامبەر دۆلار بە هەمانشێوە دابەزی. هەر یۆرۆیەک ئێستا بە نزیکەی 1.12 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
راگەیاندنی دەستپێکی شەڕی رووسیا و ئۆکراینا هەروەها نرخی دراوە دیجیتاڵییەکانی بەشێوازێکی بەرچاو دابەزاند و ئەمڕۆ نرخی یەک بیتکۆین دابەزی بۆ 35 هەزار دۆلار.
 
هەروەها تاوەکو دێت نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزتر دەبێتەوە و تاوەکو کاژێر 2:00ی دوای نیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە نرخی نەوتی برێنت بە 105 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و هەروەها نرخی نەوتی سووکی تێکساسیش بە 99 دۆلار و 77 سەنتە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی رێکخراوی بازرگانیی جیهانی لە جنێڤ. وێنە: AFP

عێراق تاوتوێی بەئەندامبوون لە رێکخراوی بازرگانیی جیهانی دەکات

دوای زیاتر لە 16 ساڵ راوەستان، عێراق دانوستاندنەکانی بۆ بەئەندامبوون لە رێکخراوی بازرگانیی جیهانی دەستپێدەکاتەوە. بەڕێوەبەی گشتی پەیوەندییەکانی بازرگانیی دەرەکی لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت: خۆیان بۆ کۆبوونەوەی سێیەم لەگەڵ تیمی تایبەت بۆ بەئەندامبوونی عێراق ئامادە دەکەن.