گالەری

رووداو- هەولێر

ئەمڕۆ شەممە 24ـی کانوونی دووەمی 2015، لە بانکەکانی شاری هەولێر مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردە دابەشکرا.

سەرەڕی ئەوەی رۆژانی شەممە لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە، بەڵام ئەمڕۆ دەرگای بانکەکانی فیدراڵ، چۆلی، زاگرۆس و چەند بانکێکی دیکە کراوەبوون بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایانی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دابەشبکەن.
.