هەناردەکردنی هەناری هەڵەبجە وەستاوە
رووداو - هەڵەبجە
هه‌نارى هه‌ڵه‌بجه ناوبانگێكى تايبه‌تى هه‌يه، به‌ڵام 4 ساڵه نه‌خۆشى ته‌نگى پێههڵچنيوه و كاريگه‌رى له سه‌ر بڕ و جۆره‌كه‌ى هه‌بووه، هه‌وڵه‌كانى باخه‌وانان بۆ ته‌شه‌نه‌نه‌كردنى نهخۆشيیهكه بێسوودبووه.
ئێستا له بازاڕ كات كاتى هه‌ناره، به‌ڵام به‌هۆى قه‌يرانى دارايى كڕيارى هه‌نار كه‌م بووه‌ته‌وه و نرخه‌كه‌شى به دڵى باخه‌وانه‌كان نيیه.
له ساڵى 2014دا 21 هه‌زار و 418 ته‌ن هه‌نار به‌رهه‌مى ناوخۆ بووه، له‌كاتێكدا پێداويستى ناوخۆ 37هه‌زار و 735 ته‌ن بووه، ئه‌و بڕه‌ى ديكه‌ى له دره‌وه‌ى ووڵات هاورده كراوه، به‌ڵام باشیی جۆرى هه‌ناره‌كه‌ى كوردستان، له ده‌ره‌وه خواستى زۆرى له سه‌ر بووه به تايبه‌تى له ئيمارات و بەرتانيا.
لە ساڵى 2009 كۆمپانيایهك 15 ته‌ن له هه‌نارى هه‌ڵه‌بجه‌ى بۆ ئه‌و دوو وڵاته نارد، به‌ڵام ئێستا به‌هۆى نه‌بوونى فڕۆكه‌ى گواستنه‌وه‌ى ميوه ئه‌و كاره‌ى راگرتووه.
له هه‌ڵه‌بجه 7 هه‌زار و 5 سه‌د دۆنم زه‌وى باخیی هه‌نار هه‌يه و، ساڵى رابردوو له هه‌ڵه‌بجه 15 هه‌زار ته‌ن هه‌نار هه‌بووه.