نرخی نەوت گەیشتە نزمترین ئاستی 6 هەفتەی رابردووی خۆی

16 کاژێر له‌مه‌وپێش
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

نرخی نەوت لە دابەزین بەردەوامە؛ نرخی نەوتی برێنت بۆ خوار 81 دۆلار دابەزی.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی نەوتی برێنت دۆلارێک و 50 سەنت یان 1.83٪ی نرخەکە دابەزی و هەر بەرمیلێک بە 80 دۆلار و 89 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
نرخی نەوتی سووکی تێکساسیش دۆلارێک و 65 سەنت یان 2.11٪ی نرخەکەی دابەزی و هەر بەرمیلێک بە 76 دۆلار و 74 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
ئەمە نزمترین نرخی نەوتە لە دوای 11ـی مانگی رابردووەوە. لە سێ رۆژی رابردووشدا بەردەوام دابەزیوە.
 
ئەگەری کەمبوونەوەی گرژییە جیۆسیاسییەکان هۆکاری سەرەکیی دابەزینی نرخی نەوتە.
 
بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە کەسوکارانی بارمتەکانی لای حەماسی گوتووە، دەکرێت رێککەوتنێک نزیک بێت کە ببێتە هۆی ئازادبوونی بارمتەکان. ئەوە وەک نووسینگەی نەتەنیاهوو رایگەیاندووە.
 
پێشبینیش دەکرێت پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە نەتەنیاهوو لە کۆشکی سپی لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە.
 
بەرزبوونەوەی پێنوێنی نرخی دۆلاریش بەرامبەر دراوە سەرەکییەکانی جیهان هۆکارێکی دیکەی دابەزینی نرخی نەوتە. بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار وادەکات نەوت گرانتر لەسەر هەڵگرانی دراوەکانی دیکە بکەوێت.
 
پریانکا ساچێدڤا، شرۆڤەکاری باڵای بازاڕە داراییەکان لە دامەزراوەی (فیلیپ نۆڤا) دەڵێت، "هەر ئاماژەیەکی دیکەی لاوازبوونی خواست [لەسەر نەوت] هاوشان لەگەڵ ئاگربەستێک لە غەززە، دەکرێت ببێتە هۆی دابەزینی زیاتری نرخی نەوت".
 
کارستێن فریش، شرۆڤەکار لە بانکی وەبەرهێنانی (کۆمێرزبانک) یش دەڵێت، "بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی ئێستا کە نیگەرانییەکان لەبارەی خواست زاڵن، رەنگە نرخی نەوت بەئاسانی نەتوانێت بەرزببێتەوە".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ بڵاوکردنەوەی ئامارەکانی پەیوەست بە قەبارەی نەوتی کۆگاکراو دەگەڕێتەوە

لە سێ رۆژدا نەوت 5٪ـی بەهاکەی لەدەستداوە

نرخی نەوتی برێنت 37 سەنت بەرزبووەوە و بە 81 دۆلار و 38 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هاوکات نرخی نەوتی سووکی تێکساسی ئەمریکا 38 سەنت بەرزبووەوە و بە 77 دۆلار و 34 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.