بەم نزیکانە سنووری کێلێ بەفەرمی دەکرێتەوە

23-07-2017
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن کێلێ سەردەشت قەڵادزێ
A+ A-

رووداو - هەولێر

پارێزگاری ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایدەگەیێنێ؛ بەم نزیکانە خاڵی سنووری کێلێ بەفەرمی دەکرێتەوە، بە کرانەوەی خاڵە سنوورییەکەش بازرگانی ناوچەکە رێکدەخرێت.

قوربانعەلی سەعادەت، پارێزگاری ورمێ لە لێدوانێکدا هیوای خواست بتوانن بەم نزیکانە کاروبارە بنەڕەتییەکانی کردنی سنووری کێلێی سەردەشت بە سنوورێکی فەرمی کۆتایی پێبێنن. شارۆچکەی سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ قەزای قەڵادزێی باشووری کوردستان هاوسنوورە.

کێلێ، یەکێک لە خاڵە سنوورییەکانی نێوان رۆژهەڵات و باشووری کوردستانە و بەگوتەی پارێزگاری ورمێ؛ بە کردنەوەی ئەو سنوورە بەشێوەیەکی فەرمی، بەر بە قاچاخبردنی کاڵا دەگیرێ و نزیکەی  2 هەزار هەلی کاریش بۆ هاونیشتمانیانی دانیشتووی سنوورەکە دەڕەخسێت.

پارێزگاری ورمێ ئاماژەی بەوەش کردووە، تاوەکو کاتی کردنەوەی سنووری کێلێ بەفەرمی، بەمەبەستی باشکردنی باری بازرگانی سەر سنوور، بازاڕێکی ئازاد دەکەنەوە.

پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە