بەرهەمی کشتوکاڵی ههوراميیهكان هەناردەی ناوچەکانی دیکەی کوردستان دەکرێت
رووداو - هەڵەبجە
ههوراميیهكان له هه‌موو بارودۆخێكدا به پشت به‌ستن به توانا و هێز و بازووى خۆيان توانيويانه خۆژێن بن و پێويستيان به هيچ شوێنێكى ديكه نه‌بێت، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له پێدوايستيیهكانيان هێنده لێيان زيادبووه، ناردوويانه بۆ ده‌ره‌وه‌ى ناوچه‌كه‌ى خۆيان.
ئەوان بە باخ و بەرهەمەکانی دیکەیان توانیویانە هەم خۆیان بژێینن، هەم بیکەنە سەرچاوەی داهات و بەشێکی هەناردەی ناوچەکانی دیکە بکەن.
ئێستا وه‌رزى پێگه‌يشتنى هه‌ڵوژه و قهيسيیه، دواتريش هه‌نجير و ترێ و گوێزيش پێده‌گه‌ن، ههوراميیهكان له‌و بهروبوومانهدا تواناى خۆژێنيان هه‌يه و دهيانێرن بۆ ناوچه‌كانى ديكه‌ش.
له نه‌بوونى ساردكه‌ره‌وه‌دا، هه‌ندێك له به‌رهه‌مه‌كانيان وشكدهكهنهوه و به درێژايى ساڵ بهكارياندههێنن، له به‌رهه‌مه وشكراوهكانيشدا دەوڵهمهندن، هێنده له پێداويستى خۆيان زياتره له بازاڕه‌كان ده‌يفرۆشن له مێژه ههوراميیهكان چاوه‌ڕێى ده‌ستى كه‌سيان نه‌كردووه و خۆژێن بوون.
ههوراميیهكان باخهكانيان به سه‌رچاوه‌يه‌كى داهاتى گه‌وره ده‌زانن، ئه‌و كاتانه‌شى به‌رهه‌مه‌كانيان هێنده ئه‌رك و ماندوو بوونيان نه‌بووه، وازيان لێنه‌هێناون و ده‌ڵێن نيشتمانمانه و خۆشه‌ويسته، بۆ رۆژى ره‌ش سوودى خۆيان هه‌ر هه‌يه.
پێداچوونەوە؛ راوچی حەسەن