وەزارەتی دارایی سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی ئایارە

23-05-2024
ئارێز خالید
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

چاوەڕێدەکرێت ئەمڕۆ لیستی مووچەی مووچەخۆران ئامادەبکرێت و تەنیا لیستی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە ماوە بگاتە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو کە لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانەوە وەریگرتوون، هەموو وەزارەتەکان جگە لە وەزارەتی پێشمەرگە لیستەکانیان بۆ وەزارەتی دارایی ناردووە، وەزارەتیش بەشێوەی نووسراو و لەسەر سیدی و فلاش، ناوەکانی ئامادەکردووە تاوەکو ئەگەر وەزارەتی دارایی عێراق بە هەر جۆرێک ویستی، ئامادەبێت و یەکسەر بینێرێت بۆ بەغدا.
 
سەبارەت بە وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار، سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی گوتی "کاتەکەی دیار نییە، چونکە دابەشکردنی مووچە پەیوەستە بە کاتی ناردنی پارە لەلایەن بەغداوە، ئێمە هەموو پابەندییەکمان جێبەجێ کردووە."
 
لە 18ـی ئەم مانگەوە، دەستکراوە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج لە بەشێک لە وەزارەت و فەرمانگەکانی بەغدا، بەڵام هێشتا پارەی مووچەی مانگی چواری هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە نەنێردراوە. ئەم مانگەش هاوشێوەی دوو مانگی رابردوو وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکانی بەشێوەی کۆد ناردووە، بەڵام بەغدا هێشتا پارەکەی خەرج نەکردووە.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو؛ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان هیچ وەڵامێک یان نووسراوێکی لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە پێنەگەیشتووە، تاوەکو بزانن بۆچی پارەی مووچەی ئەو هێزانە خەرج ناکەن.
 
بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگانەی ‌هێزە ئەمنییەکان 339 ملیار دینار پێویستە، تاوەکو ئێستاش تەنیا مووچەی لیوا هاوبەشەکان دابەشکراوە کە لەلایەن هاوپەیمانانەوە دابیندەکرێت، لە وەزارەتی نێوخۆش تەنیا بەشە مەدەنییەکەی مووچەیان وەرگرتووە، بەشە سەربازییەکەی وەریاننەگرتووە.
 
بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی سلێمانی دوو لیستی مووچەی خانەنشینانی بۆ مانگی ئایار ئامادە کردووە 
 
ماوەیەکە باس لە هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراق دەکرێت، بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی لە سلێمانی دوو لیستی مووچەی خانەنشینانی بۆ مانگی پێنج ئامادە کردووە، لیستێکیان بە هاوتاکردن، ئەوەی دیکەیان بەشێوەی ئاسایی.
 
لە سنووری سلێمانی و قەزا و ناحیەکانی نزیکەی 60 هەزار خانەنشین هەن، ئەگەر مووچەکانیان هاوتای خانەنشینی عێراق بکرێت، بەمشێوەیە زیاد دەکات:
 
هەر خانەنشینێک پێش 1ی1ی 2014 خانەنشین بووبێت، لە ژیاندا نەمابێت، مووچەکەی 200 هەزار بێت و تەنیا یەک کەس سوود لە مووچەکەی وەربگرێت، دوای هاوتاکردن مووچەکەی دەبێتە 320 هەزار دینار و 100 هەزار دیناری مینحەشی دەچێتە سەر، ئەگەر هەر خانەنشینێک مووچەکەی دوو کەس لێی سوودمەندبن، مووچەکەی دوای هاوتاکردن دەبێتە 360 هەزار دینار و 100 هەزار دیناری مینحەی دەچێتە سەر، ئەگەر سێ کەس و بەرەو سەر لە مووچەکەی سوودمەندبن، مووچەکەی وەک ئەو کاتە دەبێت کە خۆی لە ژیاندا بووە.
 
سەبارەت بە خانەنشینانەی لە دوای 1ی 1ی 2014 خانەنشین بوون، لە کاتی هاوتاکردنی مووچەکانیان حیساب بۆ بڕوانامە، ساڵانی خزمەت و مووچەی بنەڕەتییان دەکرێت.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەیەکی نەوت لە عێراق

وەزارەتی نەوتی عێراق: نێوەڕۆکی ئەو نامەیەی بۆ سەرۆکی ئەمریکا نێردراوە درۆ و هەڵبەستراوە

وەزارەتی نەوتی عێراق، روونکردنەوەیەکی لەبارەی نامەی ژمارەیەک کۆنگرێسمان بڵاوکردەوە، کە لەبارەی کەرتی نەوتی عێراق بۆ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایان ناردووە. وەزارەتەکە نێوەڕۆکی نامەکە رەتدەکاتەوە، بە "ناڕاست و هەڵبەستراو" ناوی دەبات.