کۆمپانیای DNO: بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان زیادیکردووە

23-04-2025
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کۆمپانیای DNOی نەرویجی رۆژی چوارشەممە ئامارە نوێیەکانی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی کۆمپانیاکەی راگەیاند و دەڵێت، بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان زیادیکردووە.
 
بەپێی راپۆرتی دارایی چارەکی یەکەمی ئەم ساڵی کۆمپانیاکە، لە 3 مانگی سەرەتای ئەم ساڵدا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی کۆمپانیاکە لە هەرێمی کوردستان رۆژانە 82 هەزار و 81 بەرمیل نەوت بووە؛ بەو پێیەش قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوتی کۆمپانیاکە لە چارەکی یەکەمی ئەم ساڵ بەراورد بە هەمان ماوەی پار 9.2% بەرزبووەتەوە.
 
پشکی کۆمپانیای DNO لە بەرهەمهێنانی ئەو بڕە نەوتە رۆژانە 18 هەزار و 464 بەرمیل بووە؛ لە کاتێکدا هەمان ماوەی پار 20 هەزار و 503 بەرمیل نەوت بوو.
 
کۆمپانیای دی ئێن ئۆ رایگەیاندووە، پشکی خۆیان لە بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان لە بازاڕی ناوخۆدا دەفرۆشن بەهۆی ئەوەی هێشتا بۆڕی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان جەیهان داخراوە.
 
کۆمپانیای DNO لە کێڵگەکانی تاوکێ و پیشابوور کۆمپانیای سەرکارە و لە چەندین کیڵگەی دیکە لە هەرێمی کوردستان خاوەن پشکە.
 
لە 23ـی ئاداری 2023ـەوە، هەناردەی نەوتى هەرێمی کوردستان و کەرکووک لە رێگەی تورکیاوە وەستاوە، ئەوەش دوای بڕیارێکی دادگەیەکی نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس. لەدوای ئەو بڕیارەوە، بە گوتەی بەرپرسانی باڵای عێراق و هەرێمی کوردستان، زیاتر لە 24 ملیار دۆلار زیان بە هەرێمی کوردستان و عێراق گەیشتووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەشتییەکی نەوتهەڵگری ڤەنزوێلا. وێنە: Reuters

یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە نزیکەی 61 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

رۆژی هەینی لە کاتی داخستنی بازاڕەکاندا نرخی نەوت زیاتر دابەزی بەجۆرێک نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 16 سەنت دابەزی و یەک بەرمیلی بە 61 دۆلار و 12 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.