نرخی لیرەی سووری بەرامبەر بە دۆلار لەدابەزیندایە
رووداو - قامشلۆ
لە سووریا ماوەیەکە نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە لیرەی سووری بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینییوە و ئێستا نرخی هەر دۆلارێکی ئەمریکی یەکسانە بە ٢٨٥ لیرەی سووری.
پسپۆرانی ئابووریی و سیاسی دەڵێن، گەردەلوولی یەکلاکەرەوە بە سەرکردایەتی سعودیە لە دژی حوسییەکانی یەمەن، کاریگەری هەبووە لە دابەزینی نرخی لیرەی سووری بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی.