وەزیری نەوتی عێراق: 16 دۆلارمان بۆ بەرهەمهێنانی بەرمێلێک نەوتی هەرێمی کوردستان تەرخان کردووە

23-03-2025
سیروان عەباس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، رۆژانە بڕی 3.2 بۆ 3.5 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە دەکەین. گوتیشی: "16 دۆلارمان بۆ بەرهەمهێنانی بەرمێلێک نەوتی هەرێمی کوردستان تەرخان کردووە."
 
رۆژی یەکشەممە، حەیان عەبدولغەنی رایگەیاند: "70٪‌ـی نەوتی عێراق بۆ بازاڕەکانی ئاسیا هەناردە دەکرێت و چین لە پلەی یەکەم و دوای ئەوە هیندستان دێت لە لیستی هاوردەکارانی نەوتی عێراق".
 
بەپێی میدیایی فەرمیی عێراق، وەزیری نەوت گوتوویەتی: هەشت وڵاتی گەورە لە ئۆپێک بەشدارییان لە کەمکردنەوەی خۆبەخشی بەرهەمهێنانی نەوت کردووە. "ئێمە لە ئۆپێک بەردەوام دەبین لە سیاسەتی جێگیرکردنی بازاڕی جیهانی".
 
سەبارەت بە پەیوەندی لەگەڵ هەرێمی کوردستان، وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت: وەزارەتەکەی "کۆنترۆڵی پرۆسەکانی بەرهەمهێنان لە هەرێم ناکات"، هەروەها دانی بەوەدا نا کە 16 دۆلاریان بۆ بەرهەمهێنانی بەرمیلێک نەوت لە هەرێمی کوردستان تەرخان کردووە.
 
پێشبینی کرد کە هەناردەکردن لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە "بگاتە 350 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا."
 
حەیان عەبدولغەنی، باسی کارکردنی کۆمپانیا رۆژئاواییەکان لە عێراق کرد و ئاماژەی بەوەکرد، "هیچ سیاسەتێکی دوورخستنەوەی کۆمپانیا رۆژئاواییەکان لە گرێبەستە نەوتییەکان نییە. بانگهێشتنامەمان بۆ هەموو کۆمپانیاکان ناردووە بۆ بەشداریکردن لە خولەکانی مۆڵەتپێدانی پێنجەم و شەشەم. بەڵام هیچ بەشدارییەکی کاریگەری کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە خولەکانی پێنجەمی تەواوکاری و شەشەمدا نەبووە".
 
عەبدولغەنی روونیشیکردەوە: "وەزارەتی نەوت 44 گرێبەستی لە خولەکانی مۆڵەتپێدانی نوێ هەیە و 14 پارێزگا دەگرێتەوە کە بەسرە پشکی شێری بەردەکەوێت بە 12 گرێبەست."
 
11ی ئایاری 2024، بە بەشداریی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە شاری بەغدا رێوڕەسمی دەستپێکردنی گەڕی تەواوکردنی مۆڵەتی پێنجەم و گەڕی شەشەم بەڕێوەچوو بۆ وەبەرهێنان لە 29 کێڵگە و شوێنی دۆزینەوەی نەوتی و گازی.
 
لە 23ـی ئاداری 2023ـەوە، هەناردەی نەوتى هەرێمی کوردستان و کەرکووک لە رێگەی تورکیاوە وەستاوە، ئەوەش دوای بڕیارێکی دادگەیەکی نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس.
 
رۆژی 10-03-2025 ئەپیکور رایگەیاند، ئاماژە بۆ گرنگیدان بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان هەیە و هەر کە رێککەوتنی نوێ کرا، ئامادەن بۆ دەستکردنەوە بە هەناردەی نەوت.
 
21ی ئاداری 2025 حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە؛ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مایکڵ واڵتز، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا بە تەلەفۆن قسەیان کردووە.
 
سەرۆکی حکومەت و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، گفتوگۆیان لەبارەی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ئەمریکا کرد.
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەروەها دووپاتیان کردووەتەوە، "پێویستە لە نزیکترین کاتدا، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور 14 سەنتی دیکە بەرزبووەوە

نرخی نەوتی برێنت نزیکبووەوە لە 74 دۆلار

نرخی نەوت لە بەرزبوونەوە بەردەوامە و ئەمڕۆ پێجشەممە یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور 14 سەنتی دیکە بەرزبووەوە و بە 73 دۆلار و 93 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا. نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش بەهەمان رێژە بەرزبووەوە بۆ 69 دۆلار و 79 سەنت.