دوای گۆڕینی پارێزگاری بانکی ناوەندی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بەرزبووەوە

23-01-2023
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی دراوی هەولێردا، ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 165 هەزار و 400 دینار مامەڵەی پێوە دەکرا، دوای راگەیاندنی رێکارەکانی حکومەتی عێراق و گۆڕینی پارێزگاری بانکی ناوەندی، ئێستا (کاژێر 15:50) بەهای 100 دۆلار لە هەولێر 161 هەزار دینارە.
 
ناجێگیریی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بەردەوامە، رۆژی دووشەممە 23-01-2023 کاژێر 03:40ی پاشنیوەڕۆ، حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی گۆڕینەوەی دراو لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەمڕۆ کە بازاڕ کرایەوە 100 دۆلار بە 165 هەزار و 400 دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەڵام دواتر بانکی ناوەندیی عێراق 126 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە؛ هەروەها سەرۆکوەزیرانی عێراق پارێزگاری بانکی ناوەندیی گۆڕی، ئەوانە هۆکار بوون بۆئەوەی بەهای 100 دۆلار دابەزێت بۆ 161 هەزار دینار."
 
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی گۆڕینەوەی دراو لە هەولێر گوتیشی، یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی بەهای دینار ئەوەیە، ئەمڕۆ 126 ملیۆن دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندییەوە خرایە بازاڕەوە و بەراورد بە رۆژانی رابردوو بڕەکە زیاتر بوو.
 
لەبارەی بەهای تمەنەوە، حاجی سابیر باواجی گوتی، ئەمڕۆ چوار ملیۆن و 480 هەزار تمەنی ئێرانی بەرامبەر 100 دۆلاری ئەمریکییە.
 
بەهۆی دابەزینی بەهای دیناری عێراقییەوە، ئەمڕۆ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی مستەفا غالب موخیف، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق و راسپاردنی عەلی موحسین عەلاق بۆ بەڕێوەبردنی بانکی ناوەندیی عێراق بە وەکالەت.
 
هەفتەی رابردوو، دابەزینی بەهای دینار ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد، بە جۆرێک 100 دۆلار بۆ سەرووی 167 هەزار دینار بەرزبووەوە.
 
لە پەرلەمانی عێراق زیاتر لە 200 واژۆ کۆکراوەتەوە تاوەکو پەرلەمان لەبارەی ناجێگیریی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار کۆببێتەوە، بەڵام تائێستا سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق کاتی دانیشتنەکەی دیاری نەکردووە.
 
بانکی ناوەندیی عێراق لە 20-12-2020 بڕیاریدا نرخی فرۆشتنی هەر دۆلارێکی ئەمریکی لە 1180 دینارەوە بۆ 1460 دینار زیاد بکات.
 
لە ماوەی نزیکەی دوو ساڵی رابردوودا نرخی 100 دۆلار لەنێوان 148 هەزار بۆ 149 هەزار دینار بوو، بەڵام رۆژی 11-12-2022 نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی 150 هەزار دیناری عێراقیی تێپەڕاند و لەو رۆژەوە تاوەکو ئەمڕۆ بازاڕی دراو لە عێراقدا ناجێگیرە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەمڕۆ نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بەڕیژەی 0.3٪ بەرزبووەوە

چوار رۆژە نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە؛ یەک ئۆنسە بە 2667 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا

نرخی زێڕ بۆ ماوەی چوار رۆژە بەردەوامە لە بەرزبووەنەوە، فراوانبوونی زیاتری جەنگی نێوان ئۆکراینا و رووسیا، خواستی لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە بۆ کڕینی کانزای زەرد زیادکردووە.