لە گەرمیان دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە

23-01-2022
ئەکرەم فەرەج
نیشانەکردن چین کۆرۆنا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی گەرمیان رایدەگەیێنێت ئەمڕۆ لە سنووری ئیدارەی گەرمیان دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە.
 
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی گەرمیان لە راگەیێندراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ یەكشەممە، نەوتی سپی بە نرخی 90 هەزار دینار لە چەند بەنزینخانەیەكی سنووری كەلار و كفری و ناحیەكانی رزگاری، پێباز و سەرقەڵا دابەشدەكرێت.
 
پێشتر محەممەد حەسیب، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی بە رادیۆی رووداوی راگەیاندبوو: "لە رۆژی پێنجشەممەوە رۆژانە 5 تەنکەر نەوتمان لە بەغداوە بۆ دێت، کە دەکاتە 180 هەزار لیتر لە رۆژێکدا و لە سنووری ئیدارەی گەرمیان دابەشیدەکەین کە بۆ هەر خێزانێک 200 لیتر بە نرخی 90 هەزار دینار دەبێت".
 
لەبارەی وادەی دابەشکردنی نەوتی سپی لەناو سەنتەری شار بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی گوتی، سەرەتا لە ناوچە ساردەکان نەوت دابەشدەکرێت، دواتریش بەشی دووەمی دابەشکردنی نەوت لەناو سەنتەری شاری سلێمانی دەبێت.
 
محەممەد حەسیب راشیدەگەیێنێت، "لە سنووری پارێزگای سلێمانی تائێستا لە نەوتی حکومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 18 ملیۆن لیتر نەوتمان دابەشکردووە، ئەمە جیا لەو نەوتەی لەم هەفتەیە دابەشی دەکەین".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەمڕۆ نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بەڕیژەی 0.3٪ بەرزبووەوە

چوار رۆژە نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە؛ یەک ئۆنسە بە 2667 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا

نرخی زێڕ بۆ ماوەی چوار رۆژە بەردەوامە لە بەرزبووەنەوە، فراوانبوونی زیاتری جەنگی نێوان ئۆکراینا و رووسیا، خواستی لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە بۆ کڕینی کانزای زەرد زیادکردووە.